ئەردۆغان هۆکاری سەرەکی سیاسەتە هەڵەکان لە سووریایە

سەرۆک فراکسیۆنەکانی پارتی کوردی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە )لە پەرلەمانی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: کارەساتی ئەدلەب لە بەردەم کۆمەڵگا و بە شێوەی ڕوون لێک نادرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک فراکسیۆنەکانی پارتی کوردیی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە وتنی ئەوەی کە " بەیاننامەی هاوبەشی چوار پارتی سیاسی لە پەرلەمانی تورکیا هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی ئەدلەبمان واژۆ نەکردووە".

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ئیدانە کردنی گۆڕانکارییەکانی ئەدلەب هاوڕێ لە گەڵ دەسەڵاتی سیاسی کە هۆکاری سیاسەتە هەڵەکان لە سووریایە، بە شێوەیەک کە گۆیا هیچ ڕووداوێک ڕووی نەداوە، هەڵە دەزانین.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە داواکارییەکان بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێککەوتووە و بە شێوەیەک هەلوێست دەگرێت کە گۆیا هیچ دۆخێکی بەپەلە لە بەردەممان نییە. کارەساتی ئەدلەب لە ناو کۆمەڵگا و بە شێوەی ڕوون لێک نادرێتەوە.

سەرۆک فراکسیۆنەکانی هەدەپە جەختیان کرد: لە سەر شوێنگیری ئەو تاوانانەی کە وردە وردە قورس تر دەبێتەوە هیچ هەوڵێک ئەنجام نادریت. لە جیاتی تەواوی ئەوانە پارتە سیاسییەکان بەیاننامەی هاوبەشی ئیدانە کردن دەردەکەن. ئەوە هەڵویستێکی بە دوور لە دۆستایەتییە.

لە کۆتاییدا هێناویانە: بە بۆنەی هەر گەنجێکەوە کە گیانی خۆی لەدەست داوە و لە ئەدلەب لە سەر خاک ڕاکێشراوە، زۆر نیگەرانین. بۆ ئەوان لە خودای گەورە داوای بەخشتن دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان دەکەین.

News Code 31261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =