بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهان پوور سەرۆکی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی لەم بارەوە لە هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر نووسی: کیتی تاقی کردنەوە و دەرکەوتنی نەخۆشی کرۆنا بە هەوڵی هێزەکانی وەزارەتی بەرگری، پاش پشت ڕاست بوونەوەی کۆتایی بە زوویی و لە. ماوەی هەفتەی داهاتوو، بەرهەم دێت و دێتە ناو سیستەمی تاقی کردنەوەکانی ئێرانەوە.

سەرۆکی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی لە بەرهەم هێنانی کیتی تاقی کردنەوە بۆ کرۆنا لە ناو ئێران بە هەوڵی وەزارەتی بەرگری هەواڵی دا.
News Code 31256
بۆچوونی ئێوە