یەکەم دەرزی کرۆنا لە سەر مرۆڤ تاقی کرایەوە

ئەمریکا یەکەم تاقی کردنەوەی دەرزیی کرۆنای لە سەر مرۆڤێک دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی ستار، ئەو تاقی کردنەوە ٣ مانگ زووتر لە ئەوەی کە پێش بینی دەکرا ئەنجام بووە.

ئەمە یەکەم قۆناغی تاقی کردنەوە لە پرۆسەی ژمارە یەکە کە لە ئەمریکا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

لێکۆڵەران ڕایانگەیاند ئەگەر ئەنجامی ئەو تاقی کردنەوە ئەرێنی بێت، ١٨ مانگ دەخایێنێت تا ئەو دەرزیە لە جیهان بڵاو ببێتەوە.

ئەو ڤایرۆسە لە لایەن کۆمپانیای " دارگ مارکر مۆدێرن" ەوە بۆ ڕێکخراوی نەتەوەیی ئالرژی و نەخۆشییە چڵکییەکان نێردراوە. تا ئێستا زیاتر لە ٨٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

News Code 31242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =