هۆشداریی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ هێرشی تیرۆریستی له‌ تورکیا و سوید

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ سوید و تورکیا له‌ شارۆمه‌ندانی ئه‌مریکایی داوایان کرد تاکوو له‌ هاتووچوو له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کانی شاره‌کانی تورکیا و ستۆکهۆڵم دووری بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕییه‌ت، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ تورکیا به‌ شارۆمه‌ندانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له‌ ناوچه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کانی شاره‌کانی تورکیا هۆشداری دا.

له‌ ڕاگیه‌ندراوه‌که‌ی ئه‌م باڵوێزخانه‌یه‌دا هاتووه‌: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌ڵگه‌ی زۆری به‌رده‌ست که‌وتووه‌ که‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ ده‌رفه‌تێکی گونجاو بۆ هێرشی تیرۆریستی له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌کان ده‌گه‌ڕن. هه‌ر بۆیه‌ گه‌شتیاره‌کانی تورکیا به‌ توندی به‌ره‌و ڕووی مه‌ترسی تیرۆریستی بوون.

هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ ستۆکهۆڵمیش سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له‌ ستۆکهۆڵمی سوید هۆشداری دا. باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ په‌یامێک بۆ شارۆمه‌ندانی خۆی له‌ سوید، داوای کرد که‌ له‌ هاتووچوو له‌ ناوچه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کان دووری بکه‌ن.

ئه‌م هۆشداره‌ یه‌ک ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ به‌رپرسانی ئاسایشی سوئد هه‌واڵیان دا که‌ له‌ عێراقه‌وه‌ زانیاریان پێگه‌یشتووه‌ که‌ ۷ بۆ ۸ ئه‌ندامی داعش له‌ عێراقه‌وه‌ چوونه‌ته‌ سوید. به‌رپرسانی سوید دوای وه‌رگرتنی ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ هاووڵاتیانی خۆیان داوایان کرد تاکوو له‌ هاتووچوو له‌ ناوچه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کان دووری بکه‌ن.

هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ په‌یامه‌که‌ی خۆی ئاشکرای کردووه‌ که‌ شارۆمه‌ندانی ئه‌مریکایی ده‌بێت له‌ کاتی هاتووچوو له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کان و سوار بوون له‌ شه‌مه‌نده‌فڕه‌کان هۆشیان به‌خۆیانه‌وه‌ بێت.

 

News Code 3123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =