مەسعوود سولەیمانی : ئەمریکا پێشنیاری پەنابەری پێکردم

توێژەری ئێرانی ئازادکراوە لە ئەمریکا وتی: داواکاری پەنابەریم قبووڵ نەکرد، چونکە تەنیا پیاوی خۆم نیم؛ من لەم وڵاتە بە ماڵیات، پارەی نەوت و پارەی خەڵکی دەرسم خوێندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود سولەیمانی کە لە ڕەزبەری ساڵی ڕابردووی هەتاوی (١٣٩٧) لە سەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوێکی ڕاهێنەری باڵای پزیشکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ژێر ناوی "مایۆکلینیک" لە مینەسووتای ئەمریکا سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، لەبارەی چۆنیەتی قۆڵبەست کرانی لە فرۆکەخانەی شیکاگۆ ئەمریکا و ئەو تۆمەتانەی خرابووە پاڵی وتی: لە فرۆکەخانە لە لایەن ٦ کەس (٢ پۆلیس و ٤ کەس بە جلی کەسێنی)ـەوە بۆ ژوورێک ڕاپێچ درام و لەوێ پێیان وتم کە بە تاوانی دەوردانەوەی گەمارۆکان دەستبەسەر کراوم. پێم وتن من بازرگان نیم و مامۆستای زانکۆم و ئەوان کۆمەڵێک بەڵگەی بێ دەروەستی وەک کڕینی پۆدرەی دژە ئالێرژی و پاکێجێکی دەرمانبیی گەشەی بەرهەمی کەنادا و ... نیشان دام و وتیان ئێمەین کە دەسەلمێنین کە گەمارۆکانت دەورداوەتەوە.

وتیشی: هەر بەو تاوانە ساختەییە بردیانمە دادگە و لەوی دادوەری حوکمی ئازادی منی بە بارمتە دەرکرد. بەڵام پاشان بە هۆی گوشارەکانی FBI حوکمەکە هەڵوەشایەوە و بە پشتبەستن داواکاریم کە دوو خوێندکار بۆ کڕینی پڕۆتۆئینگەلی نوێ ئاوێتەیی دادگایی کرامەوە. لە کاتێکدا کڕینی ئەو مادەیە هیچ قەدەغەیەکی یاسایی بۆ نییە و خۆشیان ئاگاداری ئەو بابەتە بوون، بەڵام هەر ئەوەیان کردە بیانوو بۆ پشت‌ڕاست کردنەوەی تاوانی دەرودانەوەی گەمارۆکان. ئەوکات پارێزەرەکەم دوو رێگەی خستە بەردەم من کە یەکەمیان پشت لە ئێران کردن و واژۆکردنی لاپەڕەیەک لە دژی وڵاتەکەم لە بەرامبەر مانەوە لە ئەمریکا و قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ئێران و ئەوی دیکەیان دژایەتی کردنی دەوڵەتی ئەمریکا بوو و من رێگەی دووهەمم هەڵبژارد.

ئەم توێژەرە ئێرانییە لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی رێگەی دووهەم، بیری هێنایەوە: من تەنیا هی خۆم نیم؛ من لەم وڵاتە بە ماڵیات، پارەی نەوت و پارەی خەڵکی دەرسم خوێندووە و ئەگەر ئەوڕۆ سولەیمانیم بە پارەی هەر ئەو خەڵکە پێگەیشتووم، هەموو قۆناغە گرینگەکانی خوێندنم لە ساڵانی شەڕ و بەرەڤانی پیرۆز بووە. پێشتریش لە ئەمریکا پێشنیاری مانەوە و گرین کارتیان پێ داوم. ئەگەر بمویستبا بمێنمەوە، ١٠ ساڵ لەوە پێش دەمامەوە. تەنانەت دوای ٦ – ٧ مانگ لە قۆڵبەست کرام، گرێبەستێکیان هێنا واژۆی بکەم کە من دان بە تاوانەکەمدا دەنێم و لە بەرەتی ئەو کارە ئازاد دەکرێم. لە وەڵامدا پێم وتن من هیچ تاوانێکم نەکردووە و من کەسێکی ئاکادیمی و زانستیم

ناوبراو سەبارەت بە رۆژانی زیندانی کرانی ١٤ مانگەی لە ئەمریکا ڕوونی کردەوە: سەرەتا بەلامەوە زۆر دژوار بوو، تەنانەت ١٦ بۆ ١٧ کیلۆ کێشم کەم کردەوە. نە پێیان دەوتم تاوانەکەم چیە و نە دەمزانی تاکەی لە زیندان دەبم. بەلام پاش ماوەیەک هاوبەندێکم قورئانێکی دوو زمانەی عەرەبی – ئینگلیزی پێ دام و بە خوێندنەوەی قورئان سووکناییم پێ هات و دوای ماوەیەک بینیم کە وەک مامۆستایەک خەریکی فیرکاری نوێأ و قورئانم و ئەوە ببووە هۆی مومسڵمان بوونی چەند گەنجێکی ٢٠-٢٢ ساڵ.

زیادیشی کرد: سەرەتا زۆربەی زیندانییەکان ڕوویان لێ وەردەگێڕام و دوایی بۆم دەرکەوت کە پۆلیسی زیندان پێی وتوون کە من تیرۆریستم و لە کاتی بۆمب داناندا دەستگیر کراوم. پێم وتن کە من زانا و توێژەرێکی ئاکادیمیم و ئەوانە بۆختانە بۆیان کردووم. ئەو بەنەدەی من تێیدا بووم خراپترین شوێنی مومکین و پڕ لە زیندانیانی قاچاخچی نێودەوڵەتی، بکوژان و کەسانێک بوو کە حوکمی هەتایی و سێدارەیان لە سەر بوو. دواتر کە ڕاستی قسەکانی منیان بۆ دەرکەوت، داوای لێبوردنیان لێ کردم.

سولەیمانی لە درێژەدا جەختی کرد: ئەمریکا بەردەوام پاگەندەی ئەوە دەکات کە بەهایەکی زۆر بە زانست و زانایان دەدات و بە کردەوە ناحەزترین هەڵسوکەوتەکانی لە گەڵ زانایان و چالاکانی بواری زانستی هەیە. ئەوان کۆیلەی زانستی‌یان دەوێ. ڕەنگە پارەیەک کە دەیدەن بە ڕیاڵ نرخێکی بەرچاو بێت، بەڵام لە بەرامبەردا هەموو مافێکت لێ دەستێننەوە. هەڵبەت ئەوە بەو مانا نییە کە نابێ بۆ بەهرەی زانستی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی کەس نەچێتە ئەمریکا. بەڵکوو بەو مانایە کە نەبنە کۆیڵەی زانستی.

ئەم توێژەرە ئێرانییە سەبارەت بە هەواڵی ئازادکران و ئاڵوگۆڕکرانی لە گەڵ زیندانییەکی ئەمریکی و کاردانەوەی زیندانییەکانی دیکە، وتی: ٥ی دیسامبێر پارێزەرەکەم پێی وتم بەیانی دەمبەنە سویسرا و دادوەری دۆسیەکەم وتوویەتی کە هیچ بەڵگەیەک لە دژی ئەو نەدۆزراوەتەوە. ئەوکات زۆربەی هاوزیندانییەکان هاتنە لام و پیرۆزباییان پێ وتم. بەیانی بۆ سووکایەتی بە من چەند کەس بە جلی دژە گولە و دەمامک و چەکەوە ڕوویان لە بەندەکەی من کرد و دەستیان بەستم و بە ڕاکێشان بردیانم. لەو کاتەدا پێدەکەنیم و ماڵئاواییم لە هاوبەندییەکانم دەکرد. لە فرۆکەشدا لە ئاتلانتاوە تا زووریخ چاو و دەستیان بەستبووم.

ناوبراو هەروەها لەبارەی پسپۆڕی و توێژینەوەکانی ڕایگەیاند: نزیکەی ٢٢ ساڵە خەریکی توێژینەوە لەبارەی خانەگەلی بنەمایی لە هەلومەرجی تاقیگەییم کە دەتوانێ بەهرەی دەرمانی بێت. بە واتایەکی دیکە خەریکی دەسپێشخەریی بەهرە وەرگرتن لە خانە بنەماییەکان یان بەرهەمگەلی خانەیی و سیلوولین کە دەچێتە خانەی ئەندازیاری شان و ژێنێتیکەوە. لە ئێستادا خەریکی تاقیکاریی ژێنەکان لە سەر نەخۆشانین و هەوڵی دەدەین بۆمان ڕوون بێتەوە کە دەڵاندنی سازەیەکی تایبەتی بۆ ناو خانەکانی کەسێکی تووشبووی شێرپەنجە، دوای نەشتەرگەریی تۆمۆر چەندە دەتوانێ یارمەتیی زیندوومانی ئەو کەسە بدات.

News Code 31229

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =