دەرزی "کرۆنا ڤایرۆس" ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا کرا

کۆمپانیای دروست کردنی مۆدێرنا (Moderna) ڕایگەیاند کە ئامادەکاریی دەرزی کرۆنا ڤایرۆس کۆتایی پێ هاتووە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای دروست کردنی دەرمانی مۆدێرنا (Moderna) هاوکاتی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کرۆنا، ڕایگەیاند کە نمونەی تاقیگەیی ئەو دەرزیە بۆ تاقیکارییە سەرەتاییەکان ئاراستەی بەرپرسانی باڵای تەندروستی ئەمریکا کراوە.

شووشەگەلی چکۆلەی ئەو دەرزیەش نێردراوە بۆ "ڕێکخراوی نیشتمانی ئالێرژی و نەخۆشینە هەمەگرەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان (NIAID)"

ئەو کۆمپانیایە لە هەژماری تویتەریی خۆیدا نووسی: ئێمە شووشەگەلی دەرزی "mRNA-۱۲۷۳"مان بۆ فازی یەکەمی توێژینەوەکانی لە ئەمریکا ناردووە بۆ ڕێکخراوی نیشتمانی تەندروستی (NIH).

توێژەرانی ڕێکخراوی نیشتمانی تەندروستی ئەمریکا، وەک کۆمەڵەیەکی ٢٧ ڕێکخراویی لە ژێر چاوەدێریی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، بڕیارە تاقیکارییە مرۆییەکانی ئەو  دەرزیە دەست پێ بکەن.

News Code 31226

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =