بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هیچ بڕایرێک بۆ داخستنی شوێن یان شارێک لە ئارادا نییە و خەڵک سەرەنج نەدەنە دەنگۆکان، وتی: بڕیار لە سەر داخستن و یان هەر جۆرە سنووردار کردنەوەیەک بە بۆنەی کرۆنا لە ئەستۆی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کرۆنایە.
ناوبراو زیادی کرد: کرۆنا نابێت ببێتە چەکی دەستی دوژمنان بۆ داخستنی کار و بەرهەم هێنان لە وڵات.
ڕۆحانی هەروەها وتی: ئەمریکییەکان لە بیری هەزاران کوژراو بە هۆی ئەنفۆڵانزا لە وڵاتی خۆیان بن.
سەرۆک کۆمار هەروەها بە ئاماژە بە گەڵاڵەی بودجەی ٩٩ وتی: بوودجە لە سەر ڕاستییەکانی ناو وڵات ڕێک خراوە؛ مەجلیس لە پەسەند کردنی پەلە بکات.
ناوبراو ئاماژەشی کردە سەر هاتنی لافاو لە لوڕستان و جەختی کرد: هەوڵی پێویست بۆ کەم کردنەوەی خەسارەکانی لافاو دراوە.
بۆچوونی ئێوە