کرۆنا لە کەمتر لە ١٥ خولەکەدا دەردەکەوێت

کۆمپانیایەکی دەرمان‌سازی لە کەنادا بە یارمەتی تەکنۆلۆژیای نانۆ، خەریکی ئامادەکردنی ئامێرێک بۆ ناسین و پێزانینی ڤایرووسی کرۆنا لە کەمتر لە ١٥ خولەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە بنکەی گەشەی تەکنۆلۆژیای نانۆ، کۆمپانیای دەرمان‌سازیی سۆنا نانۆتێک (Sona Nanotech)ی کەنادا ڕایگەیاند کە خەریکی تاقیکاری و ئامادەکردنی تەکنۆلۆژیایەکی پێشکەوتە بۆ ناسین و پێزانینی ڤایرووسی کرۆنایە.

ئەو تەکنۆلۆژیایە بە پێی ڕەوتی پاڵەکی، دەتوانێ لە ماوەی ٥ تا ١٥ خولەک بە نوخۆشیی کڕۆنا بزانێت و پێشبینی دەکرێت کە تێچووی ئەو تێستە کەمتر لە ٥٠ دۆلار بێت. بەڵام تا ئێستا هیچ تاقیکارییەکی ڕەوتی پاڵەکی بۆ پێزانینی ڤایرووسی کرۆنا لە بەر دەستدا نییە.

سۆنا نانۆتێک خاوەن تەکنۆلۆژیایەکی نانۆمیلە کە تێیدا لە پلاتفۆرمێکی تێستی ڕەوتی پاڵەکی یەکجاری کەڵک وەردەگیرێ. تەکنۆلۆژیای ئەو ئامێرە وەک تێستگەلی حامیلەییە و تەنانەت کەسانی ڕانەهاتووش پێی دەتوانن ئاگاداری نەخۆش کەوتن یان نەکوتنیان بن.

لە ئێستادا بۆ زانینی گیرۆدەبوون بە کرۆنا لە تەکنۆلۆژیای ناسراو بە PCR  کەڵک وەردەگرن کە تێچوویەکی نزیکەی ٢٠٠ دۆلاری هەیە و نزیکەی ٢ تا ٤ کاتژمێر کاتی پێویستە بۆ گەیشتن بە جواب. هەروەها بۆ ئەنجامی دانی ئەو تێستە تاقیگەی تایبەتی و تەکنیسیەنی لێهاتووی پێویستە.

News Code 31209

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =