ڕکابەرییە وەرزشییەکانی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و گەنجانی کوردستان، وتی: بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی و پێشگری لە پەرەسەندنی نەخۆشیی کرۆنا، هەموو ڕکابەرییە وەرزشییە جۆرواجۆرەکانی پارێزگا تا ڕاگەیاندنی دواتر، هەڵدەوەشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و گەنجانی کوردستان ڕایگەیاند: بنکەی پێشگری لە پەرەسەندنی "کرۆناڤایرووس لە وەرزش"دا بە مەبەستی پێشگری لە تەشەنەکردنی ئەو نەخۆشییە و گیرۆدەبوونی کۆمەڵگای وەرزشی و لایەنگرانی ڕکابەرییە وەرزشییەکان بە هاوئاهەنگی لە وەزارەتی وەرزش و تەندروستی، ڕکابەرییەکانی خولە جۆراوجۆرەکانی وڵات بە بێ بینەر و تەماشاگەر بەڕێوە دەچێت.

جەولایی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی ڕکابەریگەلی خولە جۆرواجۆرەکانی ئێران بە میوانداریی پارێزگای کوردستان بە بێ بینەر و تەماشاگەر، بیری هێنایەوە: ڕکابەرییە وەرزشییەکان، کارگەگەلی ڕاهێنەری و ئۆردووە وەرزشییەکانی ئاستی پارێزگا و شارەکانی لەم پارێزگایە تا ١٠ رۆژی داهاتوو هەڵدەوەشێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بە زەروورەتی ڕچاوکردنی ڕێوشوێنە تەندروستییەکان لە لایەن هەموو باشگە و ناوەندە وەرزشییەکانی پارێزگا، جەختی کرد: هەموو ئەو ناوەندانە دەبێ بە مادەگەلی دیاری کراو خاوێن بکرێنەوە و کەسانی گومان لێ کراو بە تووشبوون بە هەڵامەت رێگەی چوونە باشگەیان پێ نەدرێت.

News Code 31191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =