دۆخی کرۆنا لە وڵاتانی دراوسێ ئێران؛ ڕاستییەک کە نکۆڵی لێ دەکرێت

هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ جۆرێک هەڵسوکەوت لە گەڵ دەرکەوتنی کرۆناڤایرووس لە ئێران دەکەن، وەک بڵێی لە وڵاتی ئەواندا هیچ کەسێکی تووشبووی ئەو ڤایرووسەی لێ نییە. لە کاتێکدا کە دەرکەوتەکان باس لە شتی دیکە دەکەن.

ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: ڕاگەیاندنی هەواڵی گیرۆدەبوونی چەند کەس بە کرۆنا ڤایرووس لە ئێران بوو بە بیانوویەک بۆ هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ کە بەردەوام بیریان بە لای بەهرەوەرگرتن لە دۆخە قەیرانیاویەکانە، هەر بۆیە ئەوجار بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەیان، باس لە زەروورەتی داخستنی سنوورەکانیان بەڕووی ئێراندا دەکەن.

لەمناوە وەڕێخرانی #سنووری_ئێران _داخەن لەو وڵاتانە ئەو پرسیارە دەورووژێنی کە ئایا خۆیان لە ڤایرووسی کرۆنا پارێزراون؟

تورکیا

ئەگەر پەیوەندی وڵاتان لە گەڵ چین وەک گریمانەیەک بۆ گواستنەوەی کرۆناڤایرووس بزانین، دەبێ بڵێین کە بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی دەیلی سەباح لە ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە ٤٠٣ هەزار گەشتیاری چینی سەردانی تورکیایان کردووە و بە پێی ئامارە بڵاوبۆکان لە ژانڤیە و فێڤەرییەی ئەوساڵی هەتاویشدا زیاتر لە ٣٠ هەزار گەشتیاری چینی سەردانی تورکیایان کردووە، بەڵام بە هۆی پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا لە چین، تەنیا نیوەی ئەو سەفەرانە هەڵوەشاتەوە.

بەوەشەوە تورکیا لە کۆتایی مانگی ژانڤیەوە گەشتە ئاسمانەکانی بۆ چین داخستووە و لە ماوەیەشدا کەس باسی لە زەروورەتی داخستنی سنوورەکانی بەڕووی گەشتیارانی چینی و قەدەغەی نیشتنەوە لە چینی نەکردووە. تەنانەت هەواڵگەلێک لەبارەی دەوڵەمەند کردنی نەخۆشخانەکانی تورکیا بە کەرەسەگەلێکی پێشکەوتوو لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاو بۆتەوە کە بە مەودای ٦٠ خولەک بە گیرۆدەبوونی نەخۆشەکانی بە ڤایرووسی مرۆنا دەزانێت. کەواتە ئەو بابەتانە خۆیان سەلمێنەری تێوەگلانی ئەو وڵاتە بەو ڤایرووسە کۆشەندەیەیە.

ئەویش بە تایبەت لە کاتێکدا کە هێشتا شایەدی بوونی ژمارێکی زۆری هاووڵاتیانی چینی لە ئاستی وڵاتی تورکیاین و زۆر کەس باس لەوە دەکەن کە تورکیا بۆ پاراستنی بازاڕی گەشتیاریی نامومکینە کە دەروازەی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتیاراندا دابخات.

کەواتە داخرانی گەشتەکانی تورکیا بەڕووی ئێران لە کاتێکدا داخراوە کە هێشتاش خەڵکی چین دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی https://www.trip.com/flights/shanghai-to-istanbul/airfares-sha-ist/ـەوە بلیتی چوونە ئەستەنبۆڵ بکڕن.

پاراستنی گیانی خەڵکی یان تۆڵەی سیاسی؟

داخرانی سنوورەکانی تورکیا بەڕووی ئێران و هەڵوەشانەوەی گەشتەکانی ئێران بۆ تورکیا لە حاڵێکدایە کە تورکیا بە هۆی زێدەخوازیی لە سووریا و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە و بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هەڵوێستی شەڕئاژۆیانەی لە دژی ئێران و ڕووسیا گرتووە و لە ئێستاشدا بە قەبەنواندنی پرسی پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا هەوڵی تۆڵە ئەستاندنەوە لە تاران دەدات و بەو بیانوویە هاوکاتی کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای ئەورووپی لە ٤ی ڕەشەممە، تورکیا بە بیانووی ڤایرووسی کرۆنا، خۆی بوارد لە ناردنی وەفدی خۆی بۆ ئێران.

دۆخی وڵاتانی دیکەی دراوسێی ئێران

بێ گومان هیچکام لە وڵاتانی دیکەی دراوسێی ئێران لە ڤایرووسی کرۆنا لە ئەماندا نەبوونە. بە چەشنێک کە لە ئیمارات، بەحرەین، ئەفغانستان و کوەیت نمونەگەلێک لە تووشبوون بەو ڤایرووسە ڕاپۆرت دراوە و بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە تا ئێستا نزیکەی ٥٠ کەس لە ئیمارات گیرۆدەی ئەو ڤایرووسە بوونە و نزیکەی ١٨ کەس بە هۆی کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە. ئەگەرچی سەرچاوە فەرمییەکانی ئیمارات تا ئێستا هیچکام لەو ئامارانەیان پشت‌ڕاست نەکردۆتەوە.

هەروەها لەمناوە بەرپرسانی پاکستانی لە کاتێکدا کە هەموو وڵاتانی جیهانی خەریکی هێنانەدەرێی هاووڵاتانیان لە چین‌ن، پاکستان داوای لە هاوولاتیانی خۆی کردووە کە هەر لەو وڵاتەدا بمێننەوە.

قۆناغی نوێی ئێران تۆقێنەری

پێدەچێ پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا لە ئێران، هەلێک بێت بۆ وڵاتان و میدیاگەلی دژبەری ئێران تا هێرشێکی قورس بکەنە سەر کۆماری ئیسلامی و وێنەیەک لە ئێران ئاراستە دەکەن کە هەست دەکەی ئێران سەرچاوەی سەرەتایی ئەو ڤایرووسەیە.

دیارە ئەو زێدەبێژیانە بە ئامانجی شاردنەوەی هەمان کێشە لە وڵاتەکەی خۆیانە. بەوەشەوە درەنگ و زوو ئەو کێشەیە کە ئێراندا کۆتایی پێ دێت و ئەوسا دەبینین کە چۆن ئەو وڵاتانە وەڵامدەری هەڵسوکەوتی نەشیاوان هەمبەر بە ئێران دەبن. ئایا دەسەڵاتدارنی پارەپەرەستیان حازرن سەرەڕای ئەو بیانۆیانە چاپۆشی لە گەشتیارانی نەورۆزی ئێرانی بکەن.

News Code 31188

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =