بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دلێر حەسەن فەرماندری ناوچەی خانەقین سەر بە پارێزگای دیالەی عێراق، ڕایگەیاند: بۆ ڕێگری کردن لە هاتنی ڤایرۆسی کرۆنا بۆ ناو عێراق، چالاکییە بازرگانییەکان لە دوو ڕێڕەوی سنووری لە گەڵ ئێران بریتی لە قەسر شیرین و سوومار ( لە ناوچەکانی مەندەلی و مەنزەریە) دادەخرێن و چالاکییە بازرگانییەکان لە ئەو سنوورانە، لە ڕۆژی دووشەممە ٥ ی ڕەشەممەوە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕادەگیردرێن.
ناوبراو زیادی کرد کە ئامانج لە ئەو کارە ئامادە کردنی گرووپە پزیشکییەکان و ئەنجامی هەوڵی پێشگیرانەی پێویست لە ئەو ڕێڕەوە سنووریانە بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی کرۆنایە.
هەرەها وتیشی کە گەڕانەوەی هاووڵاتییە کورد و عەرەبەکان لە ئێرانەوە کە وەکوو گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە، درێژەی هەیە و هەموویان دەکەونە ژێر چاوەدێری پزیشکییەوە.
بۆچوونی ئێوە