چاک بوونەوەی سێ نەخۆشی کرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند تا ئێستا سێ کەس لە تووشبوانی کرۆنا لە ئێران چاک بوونەتەوە.

سەرۆکی کومیتەی ڕاگەیاندنی بنکەی بەرەوڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنای وەزارەتی تەندروستی، چوونە دەرەوەی یەکەم نەخۆشی تووش بوو بە کرۆنا لە بەشی ئای سی یوو لە نەخۆشخانەی مەسێح دانشوەریی پشت ڕاست کردەوە.

کیانووش جەهانپوور، سەبارەت بە دۆخی ئەو نەخۆشە ٢٥ ساڵە پاش تووش بوون بە کرۆنا، بە هەواڵنێری مێهر وتی: دۆخی ئەو نەخۆشە باشتر بووە و لە بەشی ئای سی یوو گواستراوەتەوە بۆ بەشی ئیزۆلە.

نابراو زیادی کرد: ئەو نەخۆشە هێشتا لە ژێر چاوەدێریە و ‌هێشتا لە نەخۆشخانە نەبراوەتە دەرەوە.

سەرۆکی کومیتەی ڕاگەیاندنی بنکەی بەرەڕووبوونەوەی کرۆنای وەزراتەی تەندروستی، داوای لە هاونیشتمانیان کرد کە وێڕای لەبەرچاو گرتنی خاڵە تەندروستییەکان، هەوڵەکان لە سەر ڤایرۆسی کرۆنا لە ڕێگای ئەو وەزارەتخانەوە شوێنگیری بکەن.

جەهانپوور وتیشی: تا ئێستا سێ کەس لە تووش بووان بە کرۆنا لە بەشی چاوەدێری تایبەت هێنراونەتە دەرەوە.

News Code 31180

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =