ئەمریکا شێخێکی لە ئەنبار دەستبەسەر کرد

مێدیاکان لە دەستگیر کرانی شیخێکی بەناوبانگی پارێزگای ئەنبار لە لایەن ئەمرییەکانەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریەنیوز، مێدیاکان لە دەستگیر کرانی شیخێکی بەناوبانگی پارێزگای ئەنبار لە لایەن ئەمرییەکانەوە هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمریکییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڕێ لە گەڵ هیزەکانی دژە تیرۆری سوپای عێراق، موعدی عوبەیدی یەکێک لە شێخە بەناوبانگەکانی عەشایری ئەنباریان دەستگیر کرد.

شیاوی باسە کە عوبەیدی گواستراوەتەوە بۆ بنکەی عەین ئەسەد لە ناوچەی بەغدادی. عوبەیدی یەکێک لە شێخە بەناوبانگەکانی پاریزگای ئەنبارە کە لە ڕەوتی شەڕ دژی داعش ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە.

هەروەها ماڵپەڕی هەواڵی فورات نیوزیش ڕاپۆرتی دا کە عوبەیدی پاش ئەوەی کە ماڵەکەی لە لایەن ئەمریکییەکان و سوپای عێراقەوە گەمارۆ درا، دەستگیر کرا.

News Code 31178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =