بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن سپهرفەر بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە وتی: جۆڵایی یەکێک لە گرینگترین بەرهەمە دەستییە نەریتییەکانە کە لە شارستانەکانی بۆکان، مەهاباد، سەردەشت و پیرانشار بە شێوەی بەربڵاو ڕەواجی هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو هونەرە لە نێو بنەماڵەکان وەکوو بەرماڵ یان جانماز، چارشۆ یان جێوان پێچ، بووزۆ (پارچەی جلی کوردی پیاوانە) و پۆپەشمین( پەشەبەند) بەکار دەهێنران.
سپهرفەر وتیشی: ئەوە یەکێک لە بەرهەمە سروشتییەکانە کە دەتوانین بە گەشەپێدانی بیگەیێنینە ئاستی بەرهەم هێنانی بەربڵاو، گەشەی گەشتیاری و دروست کردنی هەلی کار و ببێتە هۆی پاراستنی لایەنی فەرهەنگی ناوچەکە.
ناوبراو وتی: بەڕێوە بردنی لێکۆڵینەوەی تەواو لە بواری خوێندنەوەی خەڵک ناسی و هونەر لە قۆناغەکانی بەرهەم هێنانی ئەو تەکنیکە و چاپ و بڵاو کردنەوەی، دروست کردنی فیلمی بەڵگەیی لە قۆناغەکانی چنین و ژیاننامەی مامۆستایانی ئەو بوارە و ناساندنی ئەو هونەرە بە خەڵک لە ێغای تەلەڤیزیۆن و بەڕێوە بردنی پیشانگا و ... دەتوانێت لە ڕێگاکانی گەشەی ئەو هونەرە بێت.
بۆچوونی ئێوە