بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئینتەرێستینگ ئینجینیرینگ، توێژەرانی بەریتانیا پاش دۆزینەوەی شێوازێکی ژێن دەرمانی لە سێپتامبێری ڕابردوو بۆ دەرمانی کوێری، ئێستا دەیانەوێت ئەو شێوازە ڕاپەڕێنن.
ئەو شێوازە تەنیا بۆ کەسانێک کەڵکی دەبێ کە هەر لە کاتی لە دایکبووندا کێشەی دیسترۆفی گلێنەیان هەیە. ئەو کێشەیە لە کەسانێکدا ڕوو دەدات کە خاوەن نموونەیەکی کەمایەسیدار لە ژێنی RPE۶۵ بن و لە دایک و باوکەوە گوازرابێتەوە بۆ منداڵ. کێشەی باس کراو دەبێتە هۆی کەمبوونی بە ئەسپایی بینایی منداڵ؛ چونکە ئەو ژێنە ئەرکی تێرکردنی خانەکانی چاوی لە ئەستۆیە کە دەبێ تیشکی دەورووبەر بۆ لای خۆی ڕاکێشێت.
هەروەها ئەو شێوازە تەنیا بۆ ئەو منداڵانە کەڵکی دەبێ کە بینایی خۆیان بە هۆی ئەو کێشەیە بە تەواوەتی لە دەست نەداوە و لە کەسانی گەورەساڵدا جواب ناداتەوە.
بۆچوونی ئێوە