بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە دیداری ئەلەکساندێر شالێنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا لە تاران، بە ئاماژە بەوەی کە بەرجام تەنیا تایبەتی ئێران نییە و دەتوانی کاریگەریی لە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچە و جیهان دابنێت، جەختی کرد: ئێمە هێشتاش لە سەر ئەو بڕوایەین کە دەتوانین بەرجام و ڕێککەوتنی ناڤۆکی بپارێزین و ئێمە بەردەوام پابەندی پشکی خۆی لەو ڕێککەوتنە بووە.
ڕۆحانی ئاماژەی بە گەمارۆی مادەی خۆراکی و دەرمانی لە لایەن ئەمریکا دژی گەلی ئێران لە پەنای گەمارۆگەلی ئابووری کرد و ڕایگەیاند: سەپاندنی ئەو گەمارۆیانە هەڵمەتێکی تیرۆریستییە و چاوەروانی ئەوەین یەکێتی ئەورووپا لەو بوارەدا ئەرکی مرۆڤانەی ڕاپەڕێنێت.
ناوبراو بە شوبهاندنی گەمارۆی ئەمریکا بە ڤایرووسی کرۆنا، وەک ئەوەی ترس و تۆقانی لە خۆی زیاتر بێت، وتیشی: چاوەروانی لە یەکێتی ئەورووپا ئەوەیە کە هەمبەر بە داپەڕە نایاساییەکانی ئەمریکا بوەستێت.
هەر لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی نەمسا بە ئاماژە بە میوانداریی ڤیەن بۆ دانوستانەکانی بەرجام، بەرجام و ڕێککەوتنی ناڤۆکیی خاڵی وەرچەرخان لە متمانەکردن لە ناوچە و جیهان زانی و وتی: پاراستنی بەرجام سیاسەتی سەرەکی ئێمە و یەکێتی ئەورووپایە و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ سەرخستنی ئەو سیاسەتە دەخەینە گەڕ.
شالێنبێرگ بە ئاماژە بە پێگەی گرینگی ئێران لە دەستبەرکردنی ئاسایشی ناوچە، وتیشی: بە باوەڕی ئێمە پلانی ئاشتی هورمۆز لە لایەن ئێران دەتوانێ نەخشەڕێی جێگرکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچە بێط و نەمسا لەو پلانە پێشوازی دەکات و حەز دەکا ڕۆڵی ئیجابی خۆی لەو پڕۆسەدا بگێڕێت.
بۆچوونی ئێوە