ئەمریکا دەستخەڕۆی کردین

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان دوای سێ ساڵ ئێستا دان بەوەدا دەنێت کە ئەمریکا لە پرسی ڕیفرادۆمی کوردستاندا دەستخەڕۆی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی ، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان لە دیمانەیەکی تایبەت لە گەڵ ئێدیپێندێت باسی لە زۆر بابەتی گرینگ هاوپەیوەند بە هەرێمی کوردستان لەوانە ڕیفراندۆمی ساڵی ۲۰۱۷ و هەڵسوکەوتی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوی فارس و کاردانەوەی بەغدا و هەروەها چەندین بابەتی ڕۆژەڤی عێراق و ناوچەکە کردووە.
بارزانی لە بەشێکی قسەکانیدا سەبارەت  ڕاپرسی و سەربەخۆیی و بێ هەڵوێستی واشنتۆن لە ساڵی ۲۰۱۷ دەڵێت: "ڕاپرسییەكە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی نەبوو، تەنیا ئەوە بوو كورد بۆ یەكەمجار لەمێژوو گوزارە لە دید و بۆچوونی خۆی بكات."
دەشڵێت: ڕاپرسییەكە بووەتە بنچینەیەكی پتەو  بۆ ئایندەی گەلی كورد، بەڵام دووبارەی‌ ناكەنەوە.
 مەسعود بارزانی دان بەوەدا دەنێت کە "ئەمریكا كوردی دەستخەڕۆ كرد، ئەوان وتیان لە مەڕ ئەو پرسە بێلایەن دەبن، دواتر پشتی بەغدایان گرت."
ئاماژەش دەکات کە "ئەمریكییەكان هەرگیز بەڵێنی پشتیوانییان پێ نەداوین، كە سەرەتا باسمان كرد، ئەوان دژ نەبوون و وتیان، كە بی لایەن دەبن، دواتر ڕاپرسییەكە ئەنجامدرا، بە كردەوە پشتی بەغدایان گرت." 
سەرۆکی پارتی نایشارێتەوە کە ئەوان هەرگیز چاوەڕێی ئەو هەڵوستەی ئەمریكا نەبوون و دەڵێت:" پێمان گوتن سەربەخۆیی ڕاناگەیەنین، بە سەرپەرشتی ئێوە و نەتەوە یەكگرتووەكان دانوستان لەگەڵ بەغدا دەكەین، بەغداش دۆخەكەی قۆستەوە‌و نەفیری گشتییان ڕاگەیاند، بەڵام سوپاس بۆ خودا سەركەوتوو نەبوون."
 

News Code 31160

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =