کرۆنا قوتابخانە و زانکۆکانی ئێرانی داخست

بە هۆی ترس لە پەرەسەندی کرۆنا قوتابخانە و زانکۆ و ناوەندەکانی فێرکاری و بارهێنان لە زیاتر لە ۱۰ پارێزگای ئێران داخرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی باڵای تەندروستی و پەروەردەی ئێران بڕیاران دە لە هەندێ پارێزگای وڵات دا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەردوو دەوامی بەیانی و ئێواران دابخەن تاکوو ئەو شوێنانە بە مادەی پاککەرە و دژە ڤایرۆس خاوێن بکرێتەوە.

پارێزگاکانی تاران، کرمان، لوڕستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتی، گولستان، ئەردەبیل، کوردستان و ئەلبورز، ناوەندی، قوم، گیلان و مازەندەران ناوەندەکانی خوێندنیان داخستووە.

News Code 31153

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =