داواکاری تورکیا بۆ جێگرکرانی سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکی لە سنووری سووریا

هەندێک سەرچاوە لە داواکاریی تورکیا لە ئەمریکا بۆ جێگرکرانی سیستەمی مووشەکی پاتریۆت لە سنوورەکانی باشووری لە گەڵ سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بلۆمبێرگ، بەرپرسێکی باڵای تورکیا ئیدعای کرد کە ئەنقەرە داوا لە واشنتۆن کردووە کە سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆتی لە سنوورە باشوورییەکانی لە گەڵ سووریا جێگر بکات.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، پلانی تورکیا بۆ جێگر کردنی ئەو سیستەمە مووشەکییە بەرەنگاربوونەوەی فرۆکە جەنگییەکانی سووریایە.

شوێنی مەبەست بۆ جێگرکردنی ئەو سیستەمە مووشەکییە، پارێزگای "خەتای" لە باشووری تورکیا ڕاگەیێندراوە بۆ ئەوەی فرۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی ئەو وڵاتە بتوانن درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ئەدلەب بۆ پاڵپشتی لە ملیشیا و تیرۆریستانی ئەو ناوچەیە بدەن.

هێشتا ئەمریکا وەڵامێکی بەو داواکارییە نەداوە، بەڵام بە وتەی سەرچاوەگەلی تورکیا ئەو داواکارییە ئاراستەی نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سووریا کراوە.

News Code 31123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =