پیرۆزبایی سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی بۆ هاوسەرۆکانی یەکێتی

سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان نارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌ دوو پیامی جودا دا بۆ لاهور شێخ جه‌نگی و باڤڵ تاڵه‌بانی، بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پیرۆزبایی لێیان کرد.
شوشته‌ری له‌ پیامه‌كانیدا هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزی بۆ لاهور شێخ جه‌نگی و باڤڵ تاڵه‌بانی له‌ پۆسته‌ نوێیەكه‌یان خواست و هیوای خواست له‌ ماوه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌واندا بینه‌ری گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بین. 
سەرکۆنسوڵی ئێران له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بەوە کردووە کە په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی و هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ سەردەمی مه‌رحومی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌ جیاكاندا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و ریشه‌دار بوو.
ئەوەشی وتووە کە بڕوای تەواوی بەوە هەیەکە ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ خولی نوێدا له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانمان دا زیاتر له‌ جاران به‌هێزتر ده‌بێت. 
 

News Code 31093

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =