بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەعدی پیرە، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە خەندان-ی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا، هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی هەڵبژێردران."
لەبارەی جێگری هاوسەرۆكانی یەكێتی رایگەیاند:"رەنگە هیچ جێگرێكیان نەبێت و لەو روەوە رێككەوتن كراوە و گفتوگۆ لەسەر جێگر نەكراوە."
بەپێی زانیاریەکانی خەندان، دوای دیاریکردنی ھاوسەرۆکەکان سەرکردایەتی یەکێتی پێنج کارگێڕ ھەڵدەبژێردرێت، بەڵام ھاوسەرۆکەکان جێگریان نابێت تەنها پێنج کارگێڕی دەبێت.
رۆژی 21-12-2019 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له سلێمانی ئه‌نجامداو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران.
هاوکات سۆران جه‌مال تاهیر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، شاندێکی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی و ئه‌ندامێتی ئاڵا تاڵه‌بانی و سه‌عدی پیره پێكهێندرا، كه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌كۆبونه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كان و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌شداربن.
ئاماژەی بەوەشکرد، كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م حزبه‌كانی عێراقه، یه‌كێتیش وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی به‌شدار له حكومه‌ت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار ده‌بێت.

هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردران.
News Code 31081
بۆچوونی ئێوە