بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، دادستێنی تورکیا وەک بەرپرسی توێژینەوە لەبارەی سەرپێچکاریی سوپا و دەزگای دادی ئەو وڵاتە، ئەوڕۆ (سێ شەممە) حوکمی دەستگیریی بۆ ٢٢٨ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی بە تۆڕی "فەتۆ"ی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن رێبەری دژنەرانی دەوڵەتی ئەنقەرە، دەرکرد.
لەو ڕێژەیە ١٥٧ کەسیان ئەندامانی سوپای تورکیا لە پارێزگای ئەزمیرن و ٧١ کەسیشیان کارمەندانی پێشوو و ئێستای دادگەن.
شایانی باسە تورکیا گولەن بە داڕێژەری کوودەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ دەزانێ و خوازیاری رادەست کرانەوەی لە لایەن ئەمریکاوەیە.
بۆچوونی ئێوە