بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەعفەر ماملێ، برای ھونەرمەندی كۆچكردووی ناسراوی كورد محەمەد ماملێ، کە ئەویش هونەرمەندێکی ناوبەدەر بووە لە هونەری مۆسیقا و گۆرانی کوردیدا شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.
جەعفەر ماملێ وەك ئەندامانی دیكەی خێزانەكەیان چەندین ساڵ خزمەتی بە ھونەری كوردی كردووە، و دەستی باڵای هەبووە لە گۆرانی وتن و چڕینی قەتار و خوێندنەوەی هەڵبەستی شاعێرانی گەورەدا.
جەعفەر ماملێ گۆرانی زۆری لێ تۆمار کراووە و لە چەندین وڵاتیشدا کۆنسێرتی بووە.

جەعفەر ماملێ، برای هونەرمەند محەمەد ماملێ، لە تەمەنی ۷۹ ساڵیدا لە شاری مهاباد ، کۆچی دوایی کرد.
News Code 31069
بۆچوونی ئێوە