ئاستی داکردنی بەفر لە مەودای پیرانشار – سەردەشت گەیشتە مەتر و نیوێک

سەرۆکی ئیدارەی رێگەوبان و گواستنەوەی جادەیی پیرانشار وتی: بەرزایی بەفر لە مەودای پیرانشار – سەردەشت گەیشتە مەتر و نیوێک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال محەمەدی ئاستی داکردنی بەفر کە شەوی ڕابردوو (یەکشەممە ٢٧ی رێبەندان)ەوە دەستی پێ کردووە، لە مەودای پیرانشار – سەردەشت و تەمەرچین – پیرانشاری یەک مەتر و نیو ڕاگەیاند و وتیشی: لە ئێستادا رێگەی تەمەرچین بۆ پیرانشار داخراوە و هێزەکانی رێگەوبان خەریکی کردنەوەی ئەو رێگەیەن.

محەمەدی بە پێداگری لە زەروورەتی خۆپاراستنی شۆفیرانی ناو جادە لە هاتوچۆ لە رێگەکانی پیرانشار تا کەمکردنەوەی کڕێوە و داکردنەکان و بەکارهێنانی کەرەسەی زستانی، زیادی کرد: بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی کەشوهەواناسی ئاستی داکردنی بەفر لە ناو شاری پیرانشار گەیشتۆتە ٨٠ سانت و پێشبینی دەکرێ ئەو ئاستە بە ئاوردانەوە لە درێژەی داکردنەکان بگاتە یەک مەتر.

News Code 31062

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha