کتێبی پێنجەمی پیشە کۆنەکانی شاری سنە ڕوونوێنی دەکرێت

کتێبی "کەوشدۆزی" بەرگی پێنجەمی پیشە کۆنەکانی شاری سنە، لە نووسین و توێژینەوەی "فەرەیدوون حسەین‌پەناهی"، حەوتەی داهاتوو لە زانکۆی کوردستان ڕوونوێنی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "کەوشدۆزی" بەرگی پێنجەمی پیشە کۆنەکانی شاری سنە، لە نووسین و توێژینەوەی "فەرەیدوون حسەین‌پەناهی"، دوانیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٦ی ڕەشەممە) بە هەوڵی توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان، لە تەلاری مەولەوی ئەو زانکۆیە ڕوونوێنی دەکرێت.

پیشە کۆنەکانی شاری سنە ناوی کۆمەڵەیەکی پێنج بەرگییە کە بە هەوڵی زانستیی -توێژینەوەیی گرووپی مێژوو و فەرهەنگی توێژینگەی کوردستان‌ناسی ئامادە کراوە و لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی پەخشانگای زانکۆی کوردستانەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە. "ئاسنگەری"، "مسگەری"، "حەڵەبی‌سازی" و "زەڕنگەری" بەرگەکانی دیکەی ئەم کۆمەڵە پێک دێنن.

"کەوشدۆزی" لە چوار پاژ و پاشکۆیەک پێکهاتووە کە بریتین له: "بابەتە گشتییەکان، مادە و ئامێرەکان، لایەنی کۆمەڵایەتیی کەوشدۆزی و سواکارە بەناوبانگەکان".

News Code 31060

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha