بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆحانی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئێمە بە هیز، توانایی و سەربڵندییەوە لە بەرانبەر جیهان ڕاشکاوانە قسەی حەق دەکەین و دەڵێین بەڵام هیچ کات بە لاوازییەوە لە سەر مێزی دانوستان دانانیشێین.
ناوبراو وتیشی: پێویستە لە خەڵکی گەورەی ئێران دەسخۆشی بکەم و پێیان ڕایبگەیێنم کە ساڵی داهاتووش هەر بە ئەم توانا و هێزەوە رێگاکە درێژە دەدەین و ڕۆژێک ئێمە دوژمن ناچار دەکەین کە بێتە سەر مێزی دانوستان.
ڕۆحانی درێژەی دا: لە ساڵانی پێشیش ئەوان بوون کە هاتنە سەر مێزی دانوستان و داوای دانوستانیان کرد. ئەڵبەت ئەمڕۆکەش داوای دانوستان دەکەن بەڵام ئەبێ بگەڕێنەوە سەر دۆخی دادپەروەرانە تا ئەو کارە بگاتە ئاکام. کەواتە رێگای ئێمە، ڕێگای وەستان، بەرخۆدان و پێشکەوتن لە ساڵی داهتوو دەبێت.
بۆچوونی ئێوە