هاوپەیمانی سعوودی بێ شەرمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هێرشی هێزی هاوپەیمانی بۆ سەر شاری مەسلووبی یەمەنی ئیدانە کرد و وتی: بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، هاوپەیمانی سعوودیی ڕوودار و بێ شەرمتر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی هێرشی جەنایەتکارانەی هیزی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی عەرەبستان سعوودی بۆ سەر شاری مەسلووب لە پارێزگای جۆفی یەمەن کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی دەیان کەسی سڤیل و لەوان ژنان و منداڵانی بە توندی ئیدانە کرد و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیان و خەڵکی چەوساوەی یەمەن دەربڕی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو شایەدی ئەوە بووین کە هەر کات هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی سعوودی یان هاوپەیمانیان لە بەرەکانی شەڕدا شکستیان هێناوە، بە چەکی ئەمریکی هەڵیانکوتاوەتە سەر ژن و منداڵان و خەڵکی سڤیل و کارەسات دەقەومێنن و جەنایەتی رۆژی ڕابردوو (شەممە) لە پارێزگای جۆف نمونەیەکە لە دەیان جەنایەتی جەنگی ئەو هاوپەیمانییە.

مووسەوی بە داکۆکی لە زەروورەتی کۆتایی هێنان بە کارەساتی مرۆیی لە یەمەن، ڕایگەیاند: بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمبەر بە جەنایەتگەلی جەنگی، بۆتە هۆی ڕوودارتربوونی هۆکاری ئەو جەنایەتە و بەردەوامبوونیان لە پێشێل کردنی هەموو یاساگەلی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی.

شایانی باسە لە هێرشی ئاسمانیی شەوی هەینی دەستدرێژکارانی سعوودی بۆ سەر گەڕەکە نیشتەجێیەکانی شاری مەسلووب لە پارێزگای جۆف، دەیان هاووڵاتیی سڤیل و لەوان ژن و منداڵان، شەهید و بریندار بوون.

News Code 31044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =