بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دوێنێ شەممە ڕێوڕەسمی دەسپێکی سێهەمین فیستیڤاڵی ناوچەیی خوێندکاری کورتە فیلمی ڕیگا لە سنە بەڕێوە چوو.
بەرپرسی فێستیڤاڵی ناوچەیی خوێندکاری کورتە فیلمی ڕیگا بە ئاماژە ڤە ڕەوتی بەڕێوەچوونی ئەو خولە لە فێستیڤاڵە وتی: ئەو فێستیڤاڵە لە چوار بەشی چیرۆکە فیلم، فیلمنامە و ئەنیمەیشن بەڕێوە دەچێت.
عەدنان زەندی وتی: ۱۳ چیرۆکە فیلم، هەشت فیلمنامە، سێ ئەنیمەیشن و چوار فیلمی بەڵگەیی بۆ بەشی کێبڕکێی فێستیڤاڵەکە نێردراون و هەشت پارێزگا لە ئەو فێستیڤاڵە بەشداریان کردووە کە ئاسەواری هونەرمەندان لە چوار پارێزگاوە گەیشتوونەتە بەشی کێبڕکێ.
سێهەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ڕیگا بە هەوڵی زانکۆی زانستی و کاربردی فەرهەنگ و هونەری سنە بە هەوڵی حەوزەی هونەری شۆڕشی ئیسلامی لە سنە بەڕێوە دەچێت.

سێهەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی کورتە فیلمی خوێندکاری ڕیگا لە دوانیوەڕۆی دوێنێ شەممە لە سنە دەستی پێکرد.
News Code 31039
بۆچوونی ئێوە