بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پۆستینک، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی مونیخ وتی: تا بە ئەم چرکە دانوستان و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران نەبووە. هیچ پەیامێکی نهێنیش بۆ ئێران نەنێردراوە.
ناوبراو پاگەندەی کرد: ئێران درێژە دەداتە هەڵسوکەوتەکانی خۆی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئابووری جیهان. تەنیا یەک لایەن لە سەرووی ناسەقامگیری ناوچەکەیە. عەرەبستان بە هەر جۆرە شەڕێکی هاندەرانەی ئێران کاردانەوە دەنوێنێت. ئێمەش هەوڵ دەدەین بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە. پەیامی ئێمە بۆ ئێران ئەوەیە کە پێش لە هەموو شتێک هەڵسوکەوتەکەی بگۆڕێت.
ناوبراو پاگەندەی کرد: هیوادارین کە حوسییەکان بەرژەوندی یەمەن لەبەرچاو بگرن نەک بەرژەوەندی ئێران. هەموو لایەنەکان ئەبێ بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن هەوڵ بدەن نە بەس عەرەبستان.
Your Comment