ئەدلەب ڕادەستی دیمەشق دەکرێت

وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند: ئاشکرایە کە ئەدلەب ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە ، مستەفا بالی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە لێدوانێکدا سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی ئەمدواییەی ئەدلەب، ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لە ئاکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕووسیا، تەواو ڕوون و ئاشکرایە کە ئەدلەب ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی سووریا دەکرێت.

راشیگەیاند: دیدارگەلی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە ئاستانە و ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکانیان سەلمێنەری ئەو بۆچوونەیە.

باڵی لە درێژەدا سەبارەت بە ڕێککەوتنی کوردەکان و دەوڵەتی دیمەشق جەختی کرد: بۆ چارەسەریی هەمیشەیی  پرسەکان چاوەروانی هەنگاوێکی راستەقینە لە لایەن لایەنەکانەوەین. ئەگەر دەوڵەتی سووریا لە پێناو چارەسەریی سیاسی قەیران هەنگاو هەڵگرێت، ئێمەش ئامادەی ڕێککەوتن لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندین و بە هەمان شێوە ئەگەر بەرهەڵەستکارانی سووری پلانێکی پراتیگی و ڕاستەقینە ئاراستە بکەن، لە گەڵ ئەواندا ڕێک دەکەوین.

وتەبێژی هەسەدە لە کۆتاییدا وێرای ڕەخنە لە سیاسەتگەلی ڕووسیا هەمبەر بە تورکیا لە سووریادا، وتیشی: ئەو مسکۆ بوو کە تورکیای بۆ هاتنە ناو خاکی سووریا هان دا. ئێمە کوردەکان ڕووسیا بە مۆڵەتدان بە تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر عەفرین تۆمەتبار دەکەین، چونکە ئەگەر پاڵپشتیی ڕووسیا نەدەبوو، تورکیا هیچکات نەیدەتوانی عەفرین داگیر بکات.

News Code 31028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =