ئەمریکا مایەی ناسەقامگیریی ناوچەیە/ ئەورووپا یارمەتی تیرۆریزم دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتاردانی لە کۆنفڕانسی ئەمنی مۆنیخ وێرای لێکدانەوەی پرسەکانی بەرجام، تیرۆریزم، تۆمەتی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە ئێران، جەختی کرد: ئەمریکا مایەی ناسەقامگیریی ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دۆیچەوەلە، محەمەد جەواد زەریف لە وتاردانی ئەوڕۆ (شەممە ٢٨ی رێبەندان)ی لە کۆنفڕانسی ئەمنی مۆنیخ وێرای پێداگری لە پابەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرجام، وتی: لە سەدا ٥١ی خەڵکی ئێران بەرگری لە پابەندی بە بەرجام دەکەن. بەڵام ئەگەر ئەورووپا پابەندییەکانی خۆی لەوبارەیە ڕانەپەڕێنێت، پێدەچێ ئێرانیش هەڵوێستی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیدا بگۆڕێت.

وتیشی: ئەوی ئەمریکا لە یەکێتی ئەورووپای دەوێ، نەک پابەندی بە یاساگەلی نێودەوڵەتی، بەڵکوو پێشێل کردنی ئاشکرای ئەو یاساگەلەیە و قبووڵ کردنی یاسای زۆرەملی و دارستانی بە سوودی هیچ وڵاتێک نییە.

وەزیری دەرەوە سەبارەت بە پلانی مووشەکی ئێران، بە ئاماژە بە فرۆشی سەدان ملیارد دۆلار چەک و چۆڵی پێشکەوتە بە وڵاتانی ناوچە و لەوان مامەڵەی چەک و چۆڵی ئەمریکای و عەرەبستانی سعوودی، ڕوونی کردەوە: پلانی مووشەکی بۆ ئێران پرسێکی بەرگرانەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ لە بەرامبەر هێرشی دوژمنانی بەرگری لە خەڵکی وڵاتەکەی بکات.

ناوبراو لە وەڵامی لێدوانەکانی ئیمانۆئێل ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و ژان ئیو لۆدریان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەبارەی پلانی مووشەکی ئێران وەک پێشێل کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش، ڕایگەیاند: ئەوی ئەنجومەنی ئاسایش لە ئێرانی ویستووە، خوابواردن لە داڕشتنی مووشەکگەلی بالیستیکی بە دەفرایەتی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییە و کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا ئەو جۆرە مووشەکانەی بەرهەم نەهێناوە.

زەریف لە درێژەدا تەرکیزی خستە سەر سیاسەتگەلی دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر بە ئێران و جەختی کرد: لە دوو ساڵی ڕابردووەوە ئەمریکا هەوڵی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی داوە و ئەوە ئێران نەبووە کە لە میزی دانوستان کشاوەتەوە، بەڵکوو ئەمریکایە کە سیاسەتی دژبەرانە و شەڕئەنگێزانەی لە دژی ئێران گرتۆتە بەر.

وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچە و هەڵمەتی تیرۆریستیی بۆ سەر سەردار سولەیمانی و هاوسەنگەرانی کە نمانەی شەڕ دژی تیرۆریزم لە ناوچە بوون، بیری هێنایەوە: کاتێک ئەمریکا باس لە دەستێوەردانی ئێران لە ناوچەدا دەکات، دەبێ چاوێک بە نەخشەدا بگێڕین و بپرسین ئەمریکا ئێستا لە کام ناوچەیە. ئەوە ئەمریکایە کە بە بنکە سەربازییەکانی ئێرانی گەمارۆ داوە و سەرەڕای ئامادەبوونی نایاسایی لە ناوچەدا هەزاران کیلۆمەتر رێگەی بڕیوە بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوچە. دیارە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤین هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیریی ناوچەیە.

ڕاشیگەیاند: لە بەرامبەردا سیاسەتی دەرەوەی ئێران بە تایبەت لە سووریا لە خزمەتی شەڕ دژی تیرۆر و داعش‌ـه و لە سای ئەو سیاسەتە و بوونی قارەمانانێکی وەک شەهید سەردار سولەیمانی گرووپگەلی تیرۆریستی تێک‌شکان.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران هەروەها لە کاردانەوە بە وتەکانی مایک پێنسی جێگری دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئامادەیی ئێران بۆ وەڕێ خستنی جووکوژیی نوێ، وتی: ئەو قسەیە زۆر گاڵتەجارانە و لە هەمان کاتدا پڕ مەترسییە و نوێنەرانی ئەمریکی بەردەوام خەریکی دەنەدان و هەڵڕشتنی قسە و باسی نائاگادارنەن.

زەریف هەروەها هەر جۆرە تۆمەتێک لەبارەی هەوڵی تیرۆریستی ئێران لە ئەورووپای ڕەت کردەوە و بیریشی هێنایەوە کە ئەوە ئەرووپایە بە سڕینەوەی ناوی موجاهیدین لە لیستی تیرۆر و جێگرکردنیان لەو بەژە یارمەتیی تیرۆریزم دەدات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکان سەبارەت بە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ، بۆ کوشتنی جەماڵ خاشقجی و بێدەنگی جیهانی هەمبەر بەو جەنایەتەی عەرەبستان، ڕەخنەی لە یەکێتی ئەورووپا گرت.

News Code 31026

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =