تۆمەتەکانی سەر ئەحمەد تورک لە دادگا ڕەت کرایەوە

دادگەی لێکدانەوەی دۆسیەی ئەحمەد تورک، شارەوانی دەرکراوی ماردین ،بەڕێوە چوو و دادوەری دۆسیەکە دەنگی لە سەر بەری کردنی ناوبراو دا.

بە ڕإپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی ئەحمەد تورک، شارەوانی لە سەرکار دەرکراوی گەورەشاری ماردین کە لە ساڵی ٢٠١٦ بە پشت بەستن بە ئەو دۆسیە لە سەرۆکایەتی شارەوانیی گەورەشاری ماردین لابرا و زیندانی کرابوو، لە دادگای لقی ٣ ی سزایی ماردین بەڕێوە چوو.

لە حاڵێکدا کە دادستێنی کۆماری تورکیا لە ماردین بە تۆمەتی " پڕوپاگەندە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان" بە بۆنەی بەشداری لە بەڕێکردنی تەرمی یەکێک لە ئەندامانی یەپەگە لە تورکیا داوای سزادانی ئەو سیاسەتوانە کۆنەکارە کوردەی کردبوو، دادوەری دۆسیەکە بە جەخت لە سەر ئەوەی کە بەڵگە پێشکەش کراوە بە دادگا هۆکارێکی تایبەت بۆ سەلماندنی تۆمەتەکە پێشکەش ناکات، ناوبراو لە تۆمەتەکانی بەری کرا.

News Code 31013

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =