بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەویە پەیماێکی تویتەری پاگەندەی کرد جیهان ئەبێ ئەوی کە لە ڕوانگەی ئەوەو " توندوتیژی ئێران" ە ڕەت بکاتەوە و گەمارۆی چەک و تەقەمەنی کە بەم زووانە کۆتایی دێت، درێژ بکاتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک، ئێرانی بە ناردنی چەک بۆ یەمەن تۆمەتبار کرد و پاگەندەی کرد ئەوە وینەیەکی تر لە ئێران وەکوو گەورەترین وڵاتی پاڵپشتی تیرۆریزم لە لادان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
شیاوی باسە بە پێی مادەیەک لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە پشت ڕاست کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا، ئێران تا ٥ ساڵ لە کڕینی چەک قەدەغە دەکرێت. ئەو مادە لە ڕەزبەری ١٣٩٩ ماوەکەی کۆتایی دێت .
بۆچوونی ئێوە