پڕۆژه‌ی تام کاتن بۆ ڕێگری له‌ سه‌ندنی ئاوی قورسی ناڤۆکی ئێران

سێناتۆری توندڕه‌وی کۆماری خوازی کۆنگرێسی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات که‌ به‌ر به‌ کڕینی ئاوی قورسی ناڤۆکی له‌ ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بگیردرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هیل، سیناتۆر تام کاتن گه‌ڵاڵه‌یه‌کی به‌ لێژنه‌ی وزه‌ی سێنای ئه‌مریکا پێشکه‌ش کردووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری واژۆ بوون، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ناچار ده‌بێت تاکوو چی دیکه‌ ئاوی قورسی ناڤۆکی له‌ ئێران نه‌کڕێت.

ئه‌م سیناتۆره‌ توندڕه‌وه‌ کۆماری خوازه‌ دوای پێشکه‌ش کردنی گه‌ڵاڵه‌که‌ی خۆی به‌ کۆنگرێس وتی: وا دیاره‌ که‌ سه‌رۆک کۆمار بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران بکات، ئاماده‌یه‌ تاکوو هه‌ر کوێیه‌ک بیه‌وێت بڕوات.

ئه‌م سیناتۆره‌ له‌ دژبه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌کانی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکییه‌ له‌ نێوان ئێران و هێزه‌ گه‌وره‌کانی جیهان و هه‌وڵێکی زۆریشی دا تاکوو ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ به‌ ئه‌نجام نه‌گات.

ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ئێران چاره‌سه‌ر بکات ئاماده‌یه‌ تاکوو ۳۲ تۆنی دیکه‌ی ئاوی قوورسی ناڤۆکی ئێران که‌ له‌ ژێرخانه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئه‌راک ماوه‌ته‌وه، بکڕێت.

ڕۆژی پێشووش ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ هه‌وڵ ده‌دات که‌ بۆ یارمه‌تی دانی ئێران و بۆ ئه‌وه‌ی پێبه‌ند بمێنێته‌وه‌ به‌ به‌رجام، ۴۰ تۆنی دیکه‌ له‌ ئاوی قورسی ناڤۆکی ئێران بکڕێت.

به‌ پێی به‌رجام ئێران پێبه‌ند کراوه‌ که‌ هه‌نبانه‌ی ئاوی قورسی ناڤۆکی خۆی له‌ سه‌ره‌تادا بۆ که‌متر له‌ ۱۳۰ تۆن که‌م بکاته‌وه‌ و دواتر بۆ ۹۰ تۆن بەرزی بکاتەوە.

News Code 3101

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =