کەمترین تۆڵە لە  ئەمریکا دەرکردنیان لە ناوچەکەیە

ئەکرەم کەعبی ڕایگەیابد : کەمترین ئاستی وەفاداری و تۆڵە بەرانبەر جەنایەتی ئەمریکا لە تیرۆری فەرماندەی سوپای قودس و ئەبوو مەهدی موهەندیسی پاک کردنەوەی تەواوی ناوچەکە لە ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا پاک کردنەوەی تەواوی ناوچەکە لە سەربازای ئەمریکیی کەمترین ئاستی وەفادارای و تۆڵە بەرانبەر جەنایەتی ئەمریکا لە تیرۆری شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی هێنایە ئەژمار.

شێخ ئەکرەم کەعبی لە لێدوانێکدا لە چوارەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی شەهیدانی بەرەی بەرخۆدان و شەهیدانی ئاسایش لە تاران وتی: ئێران ئەمڕۆکە خەریکی شەڕی کەرامەت و دادپەروەرییە. هەروەها ئێمە لە عێراق بۆ ئازادی خاک و سەروەریەک کە لێمان گیراوە و پاراستنی سامانەکانمان لە بەرانبەر گەورەیی داگیرەکاران شەڕ دەکەین. ئێمە بڕیارمان داوە کە ئەوان لە خاکی خۆمان دەربکرین و بەم پێیە درێژە دەدەینە بەرخۆدانی خۆمان و لە بەرانبەر تیرۆریزمی ئەواندا ڕادەست نابین.

ناوبراو زیادی کرد: بەرخۆدان درێژەدار، بەهێز و سەرکەوتووە و لە عێراق تەنیا بە پاک کردنەوەی تەواوی خاکمان لە ژێر چنگی داگیرکارانی ئەمریکا ڕادەوەستێت.

News Code 31009

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =