کێ هاوسەرۆکەکانی یەکێتی هەڵدەبژێرێت

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كۆدەبێتەوە و ئامانجی كۆبوونەوەكەش بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆكەكانییەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەمڕۆ شەممە كۆدەبێتەوە و لەكۆبوونەوەكەدا دەنگدان بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكرێت كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دوو كەس بۆ ئەو پۆستانە هەڵدەبژێرێن.

شارپرێش نووسی: دوو بەهێزترین كاندید، كە ئەگەر زۆرە هەڵبژێرێن، لاهور شێخ جەنگی‌و بافڵ تاڵەبانی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتین، كە تائێستا جگە لەو دوو ناوە هیچ كەسێك راینەگەیاندووە خۆی كاندید دەكات بۆ ئەو پۆستە یان نا.

هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دواین كۆبوونەوەی كردو تەواوی پەیڕەوی ناوخۆیی پەسەند كرد، كە لە 77 ماددە پێكهاتووە و بڕیارە بەهەڵبژاردنی هاوسەرۆكانیش كۆتایی بەكارەكانی كۆنگرەی یەكێتی بهێنرێت، كە مانگی دوانزەی رابردوو ئەنجامبدرا.

News Code 31008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =