پەمپێئۆ: ئێران ئەبێ FATF پەسەند بکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین هەولی دەستێوەردانانەی خۆی دژی تاران، پاگەندەی کرد کە ئێران ئەبێ کۆنوانسیۆنی پالرمۆ و کۆنوانسیۆنی دابین کردنی دارایی تیرۆریزم پەسەند بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەوڵێکی دەستێوەردانانە لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، داوای لە تاران کرد کۆنوانسیۆنی پالرمۆ و کۆنواسنیۆنی دابین کردنی دارایی تیرۆریزمی پەسەند کرد.

مایک پەمپێئۆ لە هەژماری خۆی نووسی: ئێران ئەبوا زووتر لە ئێستا پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی ببوایە و بە پێی یاسای جیهانی بۆ بەرەنگاری لە گەڵ سپی کردنەوەی پارە و دابینی دارایی تیرۆریزم هەوڵی بدایە. ئێران ئەبێ ئێستاکە کۆنوانسیۆنی پالرمۆ و کۆنوانسیۆنی دابینی دارایی تیرۆریزم پەسەند بکات.

News Code 30998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =