بەشار ئەسەد هەڕەشەی لە تورکیا کرد

سەرۆک کۆماری سووریا بە ئاماژە بە ناردنی بەربڵاوی هێز و جیهازاتی سەربازی لە لایەن سوپای تورکیاوە بۆ ناو خاکی سووریا, وتی: لە بەرانبەر هەر جۆرە هەوڵێکی تورکیا لە ئەدلەب دەوەستینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە بە ئاماژە بە ناردنی بەربڵاوی هێز و جیهازاتی سەربازی لە لایەن سوپای تورکیاوە بۆ ناو خاکی سووریا وتی: تورکیا بە ناردنی جیهازات و هێز بۆ ناو ئەدلەب و حەڵەب خەریکە سەروەرایەتی سووریا پێشێل دەکات. لە بەرانبەر هەر جۆرە هەوڵێکی تورکیا لە ئەدلەب دەوەستینەوە و سوپای سووریا لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنی تورکیا لە ئەدلەب بەربەرەکانێ دەکات.

بەشار ئەسەد لە درێژەی قسەکانی خۆی وتی: هەبوونی تورکیا لە سووریا ڕاو دەنێین.  لە تەواوی لایەنەکان داوا دەکەین تا بە پێی یاسای نێودەوڵەتی هەڵسوکەوت بکەن.

News Code 30996

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =