کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە هەڕەشەکانی ئەردۆغان

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ئاماژە بە قسەکانی ئەردۆغان ڕایگەیاند: پاش لەناوچوونی گرووپە تیرۆریستییەکان ڕۆڵی تورکیا وەکوو ڕێبەری تیرۆریزمی نێودەوڵەتی دەرکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە قسەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە هەڕەشەی هێزە سەربازییەکانی سوپای سووریا، وتی: قسە پووچەکانی تورکیا تەنیا کەسێک دەتوانێت بیڵێتی کە دووری گرتیبێت لە ڕاستیەکان.

 پاش لەناوچوونی تەواوی گرووپە تیرۆریستییەکان کە لە لایەن تورکیاوە لە هێرش بۆ سەر سوپای سووریا پاڵپشتی کرابوون، ڕۆڵی تورکیا وەکوو ڕێبەری تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و هەروەها ئامێری دەستی ئاغا ئەمریکییەکانی خۆیان دەرکەوتووە.

لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە:هەڕەشە بۆ پێکانی هێزەکانی سوپای سووریا لە بواری ڕەوت و گۆڕانکارییەکان بە هیچ لەونێک ژیرانە نییە و تەنیا نیشانی نەزانییە. کۆماری عەرەبی سووریا لە تەواوی خاکی سووریا لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بەشەڕ هاتووە و بە ئازاد کردنی نەتەوەیەکان لە ژێر دەسەڵاتی ئەوان بە پێی یاسای بنەڕەتی و نەتەوەیی خۆیان کاریان کردووە. ئەو هەوڵانەش هەر درێژەیان دەبێت. گرووپە تیرۆریستییەکان کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن لە هاووڵاتیان وەکوو قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەردەگرن.

وەزارەتی کاروباری سووریا لە کۆتایی بەیاننامەکە هێناویە: کۆماری عەرەبی سووریا ئامادە بوونی هێزەکانی تورکیا لە ئەو وڵاتە نایاسایی و پێشێل کرانی تەواوی مافی نێودەوڵەتی دەهێنێتە ئەژمار و بەرپرسایەتی هەر جۆرە هەوڵ و بەربەرەکانێیەک دژی هەبوونی ئەوان لە ئەستۆی دەولەتی تورکیا دەبێت.

News Code 30995

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =