ڕۆباتی زیرەک بۆ نەشتەرگەریی هەستیار چێکرت

بۆ یەکەمجار توێژەرانی هۆلەندی ڕۆبۆتێکی زیرەکی زۆر وردبین‌یان بە ناوی "مووسا" بۆ نەشتەرگەریی هەستیار و لەوان کردنەوەی دەمارەکان و نەشتەرییە سارێژییەکان داڕشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نیوئەتڵەس، نەشتەرگریی سارێژی دەمارە گەستیارەکانی خوێنی و دەمارگەلی لەنفاوی بۆ بووژانەوەی بەشە زیان پێگەیشتووەکان لەش ئەنجام دەدرێن و پێویستیان بە پسپۆڕی و لێهاتووییەکی زۆر هەیە و لەو پێناوە بۆ یەکەم جار توێژەرانی هۆلەندی ڕۆبۆتێک‌یان بە ناوی "مووسا" داڕشتووە کە دەتوانێ دەمارگەلی خوێنی بە مەترسیی ٠.٣ تا ٠.٨ میلی مەتری دووبارە پێکەوە بلکێنێتەوە و ڕەوتی هاتوچۆی خوێنیان تێدا ئاسایی بکاتەوە.

ئەو ڕۆبۆتە ئەگەرچی لە لایەن مرۆڤەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەڵام جووڵەی باڵەکانی لە مرۆڤ وردبینانەترە و بە بێ هیچ جۆرە جووڵەیەکی زیادی ڕەوتی سازدانەوە و گرێ دانەوەی دەمارگەلی ناسک و بارک بە لێهاتوویی ئەنجام دەدەن.

گرینگترین شوێنی بە کار هێنانی ئەم ڕۆبۆتە، نەشتەرگەریی نەخۆشینی وەک هەڵماسانی لەنفاوییە کە گەلێ جار لە کاتی وەشاندنی دەرمان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجەی سینگ ڕوو دەدا و دەبێتە هۆی هەڵماسان و مەیووبوونی شوێنی هاتوچۆی ئاو و خوێنی لەش کە مەترسیی مەرگی بە دواوەیە.

News Code 30991

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =