سەربازانی سووریا لە هەر کوێ بن دەکرێنە ئامانج

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا جارێکی تر هەڕەشەی لە سوپای سووریا کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر تیئاڕ تی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لێدوانێکدا وتی: ئەگەر سەربازانی ئێمە بە هەر شێوەیەک هێرشاین بکرێتە سەر، لە هەر کوێ کە بن چ لە شوێنی چاوەدێری و چ شوێنەکانی تر، ئێمە بەس بە ڕێککەوتنی ئەدلەب و یا ڕێککەوتنی سووچی سنووردار نابینەوە و هێزەکانی سوپای سووریا لە هەر کوێ کە بن دەکەینە ئامانج.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە تا کۆتایی فێڤریە هێزەکانی ڕژێمی سووریا دەکەینە دەرەوەی سنوورە دیاری کراوەکان لە ڕێککەوتنی سوچی. ئۆپراسیۆنی سوپا و هێزی ئاسمانی ئێمە بێ گومان ئەنجام دەبێت و ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانێک کە هیچ کات کۆتایی نایێت، دانانیشێین.

ئەردۆغان لە درێژەدا پاگەندەی کرد: لە ئەدلەب هێزەکانی سووریا لە ژێر چاوەدێری رووسیا و ئێران بەردەوام هێرش دەکەنە سەر خەڵکی سڤیل و خوێنیان دەریژن.

News Code 30989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =