بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە کۆبوونەوەی لێژنەی پلانداڕشتنی بەڕێوە چوونی جێژنی نەورۆز، بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێران لە لایەن یۆنێکسۆوە وەکوو نووسینگەی هەمیشەیی جێژنی نەورۆز ناسێندراوە، وتی: لە ناوەڕاستەکانی ڕەشەممەی ئەمساڵ جێژنی نێودەوڵەتی نەورۆز بە ئامادە بوونی میوانانێک لە وڵاتانی دیکە کە نەورۆز بەڕێوە دەبەن و باڵوێزی وڵاتانی جیهان، لە سنە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو لە یەکەم کۆبوونەوەیئەم لێژنە بە جەخت لە سەر گرینگ بوونی ئەو ڕێوڕەسمە بۆ کوردستان، زیادی کرد: جێژنی نێودەوڵەتی نەورۆزیش هەم لە باری نەتەوەییەوە گرینگە و هەم دەرفەتێکی لەبارە بۆ ئەوەی کە ئاسایش و ئەمنیەت لە کوردستان، گەشەی پارێزگای بە دواوە بێت.
پارێزگاری کوردستان ڕاگەیاندن و دەنگدانەوەی ئەو ڕێورەسمەی زۆر گرینگ وەسف کرد و وتی: ئەو جێژنە دەرفەتێکی زێڕینە کە ئەبێ وشیار بین لەدەستی نەدەین.
بۆچوونی ئێوە