۳۵۰ بێ خانە ولانەی سنەیی لە گەرمخانەی شارەوانیدا دەخەون

بەڕێوەبەری ڕاپەڕاندنی پلانی کۆکردنەوە و جێگیرکردنی بێ خانە ولانەکان لە سنە، ڕایگەیاند: لە سەرەتای بەفرانباری ئەوساڵەوە تا ئێستا ٣٥٠ کارتۆن‌خەو ، بێ خانە ولانە و سواڵکەری ئەو شارە لە گەرمخانەی شارەوانی سنەدا نیشتەجێ کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین وەکیلی وتیشی: دوای نۆژەن‌کردنەوەی بینایەکی تایبەت بە شارەوانیی لە شەقامی ١٧ی شەهریوەری شاری سنە، ئەو بینایە بە سێ بەشی شلتێری خانمان شلتێری پیاوان و کەمپی تەرکی مادەی هۆشبەریی خانمان دابەش کراوە.

ڕاشیگەیاند: لە پێناو جێگرکردنی کەسانی بێ خان‌ومانیشدا بینایەک لە چوارڕێیانی ئینقلاب بۆ کردنەوەی گەرمخانەی ئامادە کراوە و لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەوساڵەوە دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەی کارتۆن‌خەوان و سواڵکەران لەو شوێنە و هەرچی شەوە ٤٠ کەسی بێ خانە ولانە لەوێدا نیشتەجێ دەکرێن و تا ئێستە ژمارەی نیشتەجێ‌بووان گەیشتۆتە ٣٥٠ کەس.

بەڕێوەبەری ڕاپەڕاندنی پلانی کۆکردنەوە و سامان‌دان بە سواڵکەرانی شارەداری سنە جەختیشی کرد: بە ئاوردانەوە لە وەرزی سەرما و داکردنی بەفر و باران، ئیکیپی کۆکردنەوەی کەسانی بێ سەرپەنا لە ئاستی شاردا لە پێناو کۆکردنەوەی و گواستنەوەی ئەو کەسانە بۆ گەرمخانەی باس کراو هەوڵ دەدەن و ناوی ئەو کەسانە هاوکات لە ماڵپەڕی زیان پێ‌گەیشتووانی کۆمەڵایەتیدا تۆمار دەکرێت.

News Code 30984

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =