نەوید موحەمەدزادە یەکەم خەڵاتی بواری شانۆی خۆی وەرگرت

نەوید موحەمەدزادە ئەکتەری کوردی بەناوبانگی خەڵکی ئیلام، لە سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی شانۆی فەجر، بۆ ڕۆڵ گێڕان لە شانۆی " بیانی لە خانوو" یەکەم خەڵاتی بواری شانۆی وەرگرت و وتی: " من کوڕی شانۆم"

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو بەرنامە کە شەوی ٢١ ی بەفرانبار لە هۆڵی وەحدەت بەڕێوە چوو، نەوید موحەمەدزادە کە بۆ ڕۆڵ گێڕان لە شانۆی " بیانی لە خانوو" یەکەم خەڵاتی بواری شانۆی لە سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجروەرگرت، وتی: نزیک بە ٣٠ خەڵاتی سینەماییم هەیە بەڵام من منداڵی شانۆم. پاش ١٧ ساڵ کار کردن لە بواری سینەما، یەکەم خەڵاتی بواری شانۆم لە فێستیڤاڵی فەجر وەرگرت و ئەمە گرینگترین خەڵاتێکە کە وەرمگرتووە. تەنانەت لە خەڵاتی فێستیڤاڵی ڤێنیزیش بەلامەوە گرینگە.

ناوبراو درێژەی دا: زۆر شانازی دەکەم بە ئەوەی کە خەڵاتم لە لێژنەی داوەران؛ بەڕێزان دڵخا، کەیۆمەرس مورادی و رەزا مەهدی زادە وەردەگرم. هەروەها بەرپرسی نووسینگە، بەڕێز بورهانی مەرەند و بەشداری شارام کەرەمی و بەڕێز خاتوو ئێحترام بەروومەند لە سەر ئەو سێنە، زۆر بۆ من بیرەوەری دروست کردووە.

News Code 30969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =