عەرەبستان حەز بە دانوستان لە گەڵ ئێران دەکات/ ئەمریکا ئامادەی کشانەوە لە ناوچەیە

ناسر قەندیل شرۆڤەکاری سیاسی لوبنانی جەختی کرد کە شەهید کرانی سەردار سولەیمانی بووە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوپەیمانانی بە هێزێکی زیاترەوە بەرەو پێش بچن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: هەڵمەتی ئەمریکا لە تیرۆری شەهید سەردار سولەیمانی نەبووە هۆی ئەوەی ئامانجە سیاسییەکانی واشنتۆن لە ناوچەدا وەدی بێت؛ ئەو هەڵمەتەی ئەمریکا ئەگەرچی تیرۆرێکی خوێڕیانە بوو، بەڵام دواجار بووە هۆی بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی ئێران و هاوپەیمانانی لە ناوچە و کەلێن کەوتنە ناو ماڵی سیاسی ئەمریکا.

لە لایەکی دیکەوە، بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی بەرەی بەردخۆدان لە ناوچە بۆتە هۆی ئەوەی هاوکێشەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤین بە قازانجی ئەو بەرەیە بگۆڕێت و بەرەی بەرخۆدان سەبارەت بە پرسی شەڕ لە دژی ڕژیمی زایۆنی جێگەی ڕژیمگەلی عەرەبی بگرێتەوە و بە دوای سڕینەوەی یەکجاریی ئیسرائیل بێت.

ناسر قەندیل شرۆڤەکاری سیاسی لوبنانی لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر سەبارەت بە شەهید کرانی سەردار سولەیمانی، ڕایگەیاند: شەهید کرانی سەردار سولەیمانی هیچکات بەو جۆرەی ئەمریکا دەیەویست، هاوسەنگی دەسەڵاتی نەگۆڕی و نەبووە هۆی دەست کێشانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆڵی خۆی لە ناوچەدا، بەڵکوو بە پێچەوانە بووە هۆی ئەوەی ئێران و هاوپەیمانانی بە دەسەڵاتی زیاترەوە بەرەوپێش بچن.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: ڕاستە ئێمە شایەدی ناکۆکی لە ڕوانگەی یاریگەرانی سەرەکیی ناوچەین، بەڵام لە سەر ئەو بڕوایەم کە ئەو ناکۆکیانە هیچکات ناگاتە دابڕانی سیاسی و پەیوەندییەکانی خۆیان بە یەکجاری بەڕووی یەکتردا داناخەن. ئێمە لە ناوچەدا بەرەوڕووی ٢ پرسین. یەکەم، کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی؛ کە دەبێ دان بەوەدا بنێین کە ئیسرائیل لە پشت ئەو بابەتەدا بۆ سەپاندنی گۆڕان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو و تەواوی ئەو کارانە پەیوەستە بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە. کەواتە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گەورە لە ناوچە لە نێوان ئەمریکا و بەرەی بەرخۆدان تا ئێستە دژوار بووە و ئەوە دەروەستی بە ئیسرائیلەوەیە.

قەندیل ڕاشیگەیاند: ئەو بابەتە دواجار بەرزبوونەوەی هێز و دەسەڵاتی ئێران لە ناوچە و گرووپگەلی بەرخۆدان و هەروەها پاشهاتی نەگریسی بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل بە دواوە دەبێت. بابەتی دووهەم لە ناوچەدا ئەوەیە کە سەردەمی شەڕی خێرا و سەرکەوتنی کۆتایی بە ئەنجامی خۆی گەیشتووە. ئەوڕۆکە کەس ناتوانێ سەرکەوتنی یەکجاری و کۆتایی مسۆگەر بکات. هەر بۆیە هەنگاو نان بەرەو شەڕ جۆرێک ڕیسکە کە هیچ کەس قبووڵی نییە. کەواتە شەڕی گەورە لە ئارادا نییە و لە لایەکی دیکەوە ڕێککەوتنی گەورەشمان نییە و ناوچە لە نێوان ئەو دوو باڵەدا لە هاتوچۆیە.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە جەختیشی کرد: لەو پەیوەندییە بەرەی بەرخۆدان دەستی باڵاتری هەیە، چونکە لە بەرەکانی سووریا، یەمەن و عێراق ڕواڵەت و دەرکەوتەی دیکەی ئەو پرسە دەبینین. ئێمە دوای شەهید کرانی سەردار سولەیمانی شایەدی ڕێکخستن و بەسیجی جەماوەریی بەربڵاو بووین کە بە قازانجی دەسەڵاتی ئێران و هاوپەیمانانی بووە. هەر وەک دەزانین شەڕئەنگێزی سێ مەجی پێویستە: یەکەم ئیرادەیە. ئەمریکا بە تیرۆری سەردار سولەیمانی نیشانی دا کە ئەو ئیرادەی هەیە. لایەنی بەرامبەریش بە بەردۆمانی مووشەکی بنکەی عەین ئەسەد سەلماندی کە ئێمەش ئیرادەی پێویستمان هەیە.

قەندیل لە درێژەدا وتی: مەرج و هۆکاری دووهەم هێزی تەکنیکییە. ئۆپەراسیۆنی تیرۆری سەردار سولەیمانی ئەگەرچی خوێڕیانە بوو، بەڵام بە کەڵك وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیا ئەنجام درا، هەڵبەر هێرش بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەدیش هەڵگری هەمان هەنگاوی بەهرە وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیا بوو. مەرج و هۆکاری سێهەم دەسەڵاتی جەماوەری و سیاسییە کە پاش تیرۆری سەردار سولەیمانی ئاستی ویستی جەماوەری لە رێبەرانی بەرەی بەرخۆدان تەواو بە دژی هەلومەرجی ناوخۆی ئەمریکا بوو. لە ئەمریکادا شایەدی کەلێن و دووبەرەکییەکی بەربڵاو لەوبارەیەوە بووین. لە ئەنجامدا دەبێ بڵێین کە بەرەی بەرخۆدان بەرگی بردنەوەی زیاتری بە دەست هێناوە و ئێمە لە ئەمریکا هەڵبژاردنیشمان لە بەرە.

ناوبراو سەبارەت بە مامەڵەی سەدەش ڕوونی کردەوە: ئەو مامەڵەیە ئەنجامی ئاوەژووی بوو؛ ترامپ بەوە دڵی خۆش کردبوو کە نزیکەی لە سەدا ٨٠ی فەلەستینییەکان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان دوو دەخاتەوە و ڕایاندەکێشی بۆ لای دانوستان، بەڵام هەڵوێستی ئەمریکییەکان پاش مامەڵەی سەدە بە فەلەستینییەکان هەڵگری ئەو پەیامە بوو‌ کە هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە. فەلەستینییەکان دەبێ بەرەو بەرخۆدان هەنگاو بنێن. هەر وەک چۆن سایەدی ئەو یەکڕیزی و یەکگرتووییە هەمبەر بە مامەڵەی سەدەین. بێ شک ئامانجی ترامپ لە خستنەڕووی ئەو مامەڵەیە، بە دەست هێنانی دەسکەوتگەلێک بۆ هەڵبژاردنەکان بو. ئەمریکییەکان ئەوڕۆ ناتوانن کەسانێک کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل شکست بدەن، هەر بۆیە تێ دەکۆشن بە خستنەڕووی مامەڵەی سەدە ڕازیان بکەن.

شرۆڤەکاری لوبنانی سەبارەت بە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچە ڕایگەیاند: بە بڕوای من ئەمریکییەکان ئامادەی کشانەوەی لە رۆژئاوای ئاسیان و ئەو بابەتە پێویستی بە ڕێککەوتنی ڕووسیا، چین و ئێران پێکەوەیە. ئەوڕۆکە چیتر حکوومەتانی عەرەبی سەبارەت بە پێکدادان لە گەڵ ئیسرائیل دیاری‌کەر نین، بەڵکوو ئەوە بەرەی بەرخۆدانە کە بۆ لە ناوبردنی ئیسرائیل هەوڵ دەدا. ئەگەر ئێران و بەرەی بەرخۆدان سەبارەت بە پێکهێنانی وڵاتی فەلەستین لە سنوورگەلی ساڵی ١٩٦٧ ڕێککەون، ئەمریکا خێرا قبووڵی دەکات. کەواتە هاوکێشە و گۆڕانکاری نوێ بە ناوچەدا بەدی دەکرێت.

قەندیل لە کۆتاییشدا سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وتیشی: ئێران لە ماوەی رابردوو باسی لە زەروورەتی گفتوگۆ لە گەڵ لایەنی سعوودی کردبوو و من لام وایە کە هەڵوێستێکی لەو چەشنە لای لایەنی سعوودیش بوونی هەیە و نمونەکەیشی لە پەیوەندیی نێوان عەرەبستان و سووریادا دەیبینین. عەرەبستان لای وایە سەرمایەدانەری لە پەیوەندی لە گەڵ سووریا دەتوانێ ببێتە ئاستەنگێک لە بەرامبەر تورکیادا. من لام وایە لە رۆژانی داهاتوودا گۆرانکاریگەلێک لەوبارەیەوە دێتە ئاراوە.

News Code 30955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =