ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی شک و گومانی نییە

جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران وتی: ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی هەر هەنگاوێکی پێویست هەڵدەگرێت و لەبارەوە هیچ دڕدونگییەکی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران ئەوڕۆ (دووشەممە) لە سێهەمین سمیناری ئاسایشی ناڤۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وێرای داکۆکی لە بەرجام وەک دەسکەوتێکی نێودەوڵەتی و ڕەخنە لە ئەمریکا و سیاسەتی ناژیرانەی بۆ کشانەوە لەو ڕێککەوتنە، جەختی لە بەرپرسایەتی ئەورووپا وەک یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی پاراستنی بەرجام و دەربازبوون لە سیاسەتی زۆرەملێ و یەک‌لایەنەی ئەمریکا کرد.

 ساڵحی بە ئاماژە بەوەی کە پاراستنی بەرجام دواجار دابین‌کەری ئاسایشی ناڤۆکی و هەوڵی نێودەوڵەتی لەو بوارەیە، دەوڵەتی ئەمریکای بە تاوانباری سەرەکیی دۆخی ئێستا ناساند و بە ئیدانە کردنی هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی ڕژیمی ئەمریکا و ئیسرائیل، وتی: : ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی هەر هەنگاوێکی پێویست هەڵدەگرێت و لەبارەوە هیچ دڕدونگییەکی نییە.

ناوبراو بە بیرهێنانەوەی هەنگاوە بەربڵاوە ئەنجام دراوەکان لە بواری ئاسایشی ناڤۆکی، خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵگای جیهانی لە گەڵ هەڕەشەگەلێکی وەک هێرشی سایبێری و لەوان ڤایرووسی "ستاکس نێت" بۆ سەر دامەزراوەکانی ئێران و تیرۆری زانایانی ناڤۆکی بوو.

News Code 30954

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =