کوشتنی ژنراڵە ئەمریکییەکان بۆ سەردار سولەیمانی ئاسان بوو

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە کوشتنی ژنراڵە ئەمریکییەکان بۆ سەردار سولەیمانی لە عێراق و ئەفغانستان ئاسان بوو، وتی: هەموو دۆخێکی ئێمە سەقامگیرە. ئێمە لە ساڵێ ڕابردوو و ئەمساڵیش وڵاتمان بە باشی ئیدارە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لە گەڵ باڵوێز و بەرپرسانی ڕێکخراوە نێودەولەتییەکان دانیشتووی تاران کە دواینوەڕۆی ئەمرۆ لە هۆڵی کۆبوونەوەی بەرپرسان بە بۆنەی سەکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە، بەڕێوە چوو، وتی: شۆڕشی ئیسلامی، شۆڕشێکی بە تواوەتی خەڵکی بوو و لە چل و یەک ساڵێ ڕابردوو کاتێک کە ئیمام هاتەوە ئێران ملیۆنان کەس پێشوازیان لێوە کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەدا زیادی کرد: سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا، بە هیوای ئەوەی کە سەرەتا دەسەڵاتدارانی ئێران بەچۆک دابێنێت و ئەگەر ئەوان خۆڕاگری بکەن، خەڵک بەچۆک دادێنێت؛ لە هەر دوو حاڵەتەکەشئەوان هەڵەیان کرد.

حەسەن ڕۆحانی وتیشی: تیرۆری بەرپرسێکی فەرمی سەربازی وڵاتێک کە لە عێراق میوان بووە، جەنایەتێکی گەورەیە. هەمووان لە ناوچەکە پێیان وایە سەردار سولەیمانی لە بیری ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بوو، کوشتنی ژنراڵە ئەمریکییەکان بۆ سەردار سولەیمانی لە عێراق و ئەفغانستان ئاسان بوو بوڵام ئەو کارەی نەکرد. سەردار سولەیمانی بۆ ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە هەوڵی دەدا.

News Code 30952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =