تیرۆری شەهید سولەیمانی، بەرەی بەرخۆدانی بەهێزتر کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە کاریگەریی شەهیدکرانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپا لە بەهێزبوونی بەرەی بەرخۆدان، جەختی کرد کە شەهید کرانی سەردار سولەیمانی شکستێکی گەورە بۆ هەموو پاگەندەکارانی ئاشتی لە جیهان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپيری هەواڵی "العهد"ی لوبنان بە بۆنەی چل و یەکەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و چلەمین رۆژی شەهید کرانی سپەهبۆد حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەی قودسی سوپای پاسداران، جەختی کرد: حاج قاسم نوێنەری هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە بوو و تیرۆری ترسەنۆکانە و فریوکارانەی لە لایەن ئەمریکییەکان، شکستێکی گەورە بۆ ناوچە و بۆ هەموو پاگەندەکارانی ئاشتی لە جیهان بوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە هوشیاری خەڵکی ناوچە لە بابەتی سیاسەتی تێکدەرانەی ئەمریکا لە ناوچە لە پاش شەهید کرانی سپەهبۆد سولەیمانی، وتی: هەر ئەوە بۆیە مایەی تۆکمە و بەهێزتر بوونی بەرەی بەرخۆدان.

وەزیری دەرەوە وتەی ئایەتوڵلا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیان لەبارەی شەهید سولەیمانی بیر هێنایەوە کە ڕایانگەیاندبوو "ئەو بابەتە دەبێتە هۆی بە گوڕوتین‌تر بوونی ورەی خەڵکی فەلەستین و بەرەی بەرخۆدان لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتی دژبەرانە و پڕمەترسیی ئەمریکا لە ناوچە" و وتیشی: شەهیدانی بەرخۆدان لە سەردەمی ژیان و پاش شەهیدبوونیان دیناوبەخش وونە و شەهیدبوونیان سەلماندی کە رێگەی خۆبەخشی و شەهادەت، رێگەیەکی دروستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی جیهانی و هەروەها دەرکەوت ئەوی تووشی جەنایەتی تیرۆری ئەوان هاتووە، بێ شک دەخرێتە زبڵدانی مێژووەوە.

News Code 30950

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =