تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی راجو لە عەفرین تەقیوەتەوە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی تورکیادایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی تەقینەوەکە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەش برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە، بەوەش ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی تەقینەوەکە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر ببێت.
لە ئێستادا گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا شاری عەفرین لە باکووری پارێزگای حەلەب بەڕێوەدەبەن.
 

News Code 30946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =