ئەمریکا و کەنەدا کڕیارانی نوێی نەوتی ئێران

دانوستانەکانی ئێران لە گەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا و کەنادا بە مەبەستی واژۆکردنی گرێبەستی فرۆشی پێترۆکیمیا، کڕینەوەی تەکنۆلۆژیا و سەرمایەدانەری لە پیشەسازیی نەوت و گاز دەستی پێ‌کرد.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، دوای هەڵوەشانەوەی گەمارۆوەکان، پێشبینیی واژۆکردنی گرێبەستی نوێێ نەوتی لە گەڵ کۆمپانیا نوێیە ئەورووپییەکانی وەک شل، بریتیش پێترۆلیۆم، ئانی، تووتاڵ و ڕێپسۆڵ دەکرا، بەڵام وێدەچێت کە کۆمپانیاگەلی ئەمریکای باکوور لەوبارەدا پێش کۆمپانیا ئەرووپییەکان کەوتوون.

بەو پێیە لە چەند مانگی ڕابردوو کۆمپانیاگەلێکی جۆراوجۆری نەوتی لە ئەمریکا و کەنەدا بۆ جێبەجێ کردنی پلانگەلی جۆراوجۆر لە بەشی سەرەوە تا مامناوەندیی پیشەسازیی نەوت، گاز و پێترۆکیمیای ئێران کۆمەڵێک دانوستانیان بە مەبەستی سەرمایەدانەری، فرۆشی کاڵا و جیهازات، پێدانی خزمەتیاریی هەڵکەندنی چاگەلی نەوت و گاز و کڕینەوەی بەرهەمە پێترۆکیمیایی و نەوتییەکان لە ئێران، دەست پێ‌کردووە.

لەمناوەدا هاوکاتی گەڕانەوەی جێنراڵ ئەلەکتریک بۆ سەر میزی دانوستان، کۆمپانیای هالیبێرتۆنی ئەمریکاش دانوستانگەلێکی لە گەڵ کۆمپانیاکانی هەڵکۆڵەری ئێران بە مەبەستی پێدانی هەندێک خزمەتیاریی تەکنیکیی هەڵکۆڵین دەست پێ‌کردووە و تەنانەت شیمانەی گرێبەستی هاوکاری لە گەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمریکاییە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پڕۆژەگەلی نوێی هەڵکەندنی نێوان کۆمپانیاگەلی کەرتی تایبەتی و دەوڵەتیی ئێران لە ئارادیە.

لەوبارەوە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەتەوەیی پیشەسازیی پێترۆکیمیای ئێران سەبارەت بە ئەنجامی دانوستانەکان لە گەڵ چەند کۆمپانیای ئەمریکی بە مەبەستی ئەنجامی هاوبەشیی نوێ لە پیشەسازیی پێترۆکیمیا، ڕایگەیاند: دانوستانە ڕاستەوخۆکان لە گەڵ کۆمپانیاگەلی ئەمریکی ئەنجام نەدراوە، بەڵام کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە رێگەی لقی ئەورووپیی خۆیەوە پێشنیارگەلێکی ئاراستە کردووە.

مەرزییە شاهدایی بە داکۆکی لەوەی کە تەورەی گفتوگۆ ئەنجامدراوەکان لە گەڵ ئەو کۆمپانیا ئەورووپی – ئەمریکییە، کڕینی زانستی تەکنیکی و تەکنۆلۆژیا بووە، ڕوونی کردەوە: تا ئێستا بابەتی سەرمایەدانەریی ڕاستەوخۆی کۆمپانیاگەلی ئەمریکی لە پیشەسازیی پێترۆکیمیای ئێران نەخراوەتە ڕوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کەنەداییەکانیش لە یەکەمین رۆژانی دوای جێبەجێ بوونی بەرجام، لە یەکەمین وڵاتانێک بوون کە لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی رێگری و زەوتی دارایی و جیهازاتی پیشەسازیی نەوت و گازی ئێران هەوڵیان دا، بە چەشنێک کە لە رێبەندانی ساڵی ڕابردوو تووربینەکانی "ڕۆڵز ڕۆیس"ی پاڵاوگەی گازی فەجری جەم کە لە لایەن کۆمپانیایەکی کەنەداییەوە زەوت کرابوو، ئازاد و ڕەوانەی ئێران کرا.

هاوکات لە گەڵ ئازادکردنی جیهازاتی گازی ئێران لە لایەن کەنەداوە، یەکەمین هاوبەشیی نەوتی ئێران و کەنەدا لە رێگەی پێدانی پڕۆژەی لێکدانەوەی پاساوی ئابووری و ئیمکان‌دۆزیی پلانی گەشەی مەیدانی نەوتیی بینالوود بە کۆمپانیایەکی کەنەدایی، دەستی پێ‌کرد.

جەواد ڕۆستەمی سەرۆکی توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای کۆمپانیای نەوتی فەلاتی قاڕە لە ڕوون کردنەوەی ئەو هاوبەشییە نەوتییە لە پێدانی پلانی لێکدانەوەی پاساوی ئابووری و ئیمکان‌دۆزیی جێبەجێ کردنی گەشەی ئەم مەیدانە نەوتییە بە کۆمپانیایەکی کەنەدایی هەواڵی دا و وتی: لە ئێستادا چاورەوانی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی کۆتایی لە لایەن کۆمپانیای کەنەدایین.

هەروەها مەنسوور بەزمی سەرۆکی پەردیسی نزمکاری توێژینگەی پیشەسازیی نەوت ئاماژەی بە هاوبەشی لە گەڵ کۆمپانیایەکی کەنەدایی بە مەبەستی "بنیاتنانی کۆمەڵەیەکی خوێ سڕینەوەی نەوتی" کرد و ڕایگەیاند: ئێران و کەنەدا لە چێکردن و بەرهەم هێنانی جیهازاتی ئەم دامودەزگایەدا پێکەوە هاوبەش دەبن.

News Code 3094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =